گوندێکی شەهبا بەگۆمانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کەرەنتینەکرا

گوندێکی هەرێمێ شەهبا بەگۆمانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کەرەنتینەکرا.

دکتور جوان مستەفا هاوسەرۆکی کۆمیتەی تەندروستی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند، بەگۆمانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لەسەر سەربازێکی هێزەکانی سوریا ئاشکرا بووە، گوندی ئوم ئەلهۆشی شەهبایان خستووەتە کەرەنتینەوە. حکومەتی سوریاش بەرپرسیاری ئەوە دەبینرێت.

بە پێی زانیاریەکان سەربازێکی حکومەتی سوریا چەند ڕۆژ لەمەوبەر دوای ئەوەی کۆتایی بە سەربازیەکەی هاتووە، بەرلەوەی رێوشوێنی پێویست وەربگرێت، سەردانی خانەوادەکەی لە گوندی ئۆم ئەلهۆش کردووە.

بە پێی زانیاریەکان پشکنینی سەربازەکە پۆزیتیف بووە و لە نەخۆشخانەی حەلەب لەژێر چاودێریدایە.

جوان مستەفا ڕایگەیاند، دەوڵەتی سوریا بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا پشتگیری لە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری ناکات و وتی، "ئەو سەربازە بەرلەوەی سەردانی خانەوادەکەی لە ئۆم ئەلهۆش بکات، پێویست بوو کەرەنتینە بکرایا."

جوان مستەفا ڕاشیگەیاند، بە پێی بڕیاری مێزی قەیرانەکان گوندەکەیان کەرەنتینە کردووە.

ف.ق