گوندێکی عەین عیسا تۆپباران کرا

سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک گوندێکی عەین عیسای تۆپباران کرد.

بە پێی زانیارییەکان، دەوڵەتی تورکی داگیرگەر ئەمڕۆ گوندی جەپهەی سەر بە عەین عیسای تۆپباران کردووە.

سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک رۆژانە بەردەوامە لە تۆپبارانکردنی ناوچە جیا جیاکانی فیدڕاسیۆنی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا و لەم چوارچێوەیەشدا ئەمرۆ گوندی جەپهەی سەر بە ناوچەی عەین عیسای تۆپباران کرد.

١٦ی ئەم مانگەش گوندی قزعەلیی سەر بە گرێ سپیی و گوندی خربەتی سەر بە کۆبانێی تۆپباران کردبوو.

هەروەها ١٤ی ئەم مانگەش گوندی خۆشانی سەر بە عەین عیسای تۆپباران کردبوو.

ز.ش