گوندەکانی دەوروبەری تل تەمر تۆپباران کران

رژێمی تورکی داگیرکەر چوار گوندی سەر بە ناوچەی تل تەمری تۆپباران کرد و چەکی قوڕسیشی گواستەوە بۆ یەکەک لە گوندەکانی ناوچەکە. هەورها لە ناوچەی زرگانیی سەر بە سەرێکانیش بە هۆی تەقینەوەی مینێکی داگیرکەرانەوە، ٢ سەربازی رژێمی سوریا بریندار بوون.

سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بەردەوامن لە هێرشکردنە سەر ناوچە مەدەنیەکانی رۆژئاوای کوردستان. لەم چوارچێوەیەدا کاتژمێر ١٠:٥٥ خولەکی ئەم بەیانییە داگیرکەرانی دەوڵەتی تورک بە پشتیوانی فرۆکەی بێفڕۆکەوان، بە هاوەن و ئۆبووس هەر یەک لە گوندەکانی قاسمیە و ریحانیە و مەحمودیەو داودیەی سەر بە ناوچەی تل تەمریان تۆپباران کرد.

لە لایەکی ترەوە سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی، چەکی قوڕسیان گواستەوە بۆ گوندی ئینگیلی سەر بە تل تەمر.

٢ سەربازی سوریا بریندار بوون

لە گوندێکی ناوچەی زرگانی سەر بە سەرێکانی بە هۆی تەقینەوەی مینێکی سوپای تورکی داگیرکەرەوە، ٢ سەربازی رژێمی سوریا بریندار بوون و بە پێی زانیارییەکان، بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی حەسەکە.

ز.ش