گوندەکانی شێراوا، شەهبا و عەین عیسا تۆپبارانکران

دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندەکانی شێراوا، شەهبا و عەین عیسای تۆپباران کرد.

داگیرکەران لە کاتژمێرەکانی شەودا گوندی هۆشانی عەین عیسایان تۆپباران کرد.

هاوکات گوندی ئاقیب و زیارەتی شێراوا و دێر دمەلی شەهباش لە لایەن داگیرکەرانەوە تۆپباران کران.

سوپای داگیرکەری تورک گوندی سەیدا و مشەیفای عەین عیسا و کەمپی عەین عیسا و رێگای (ئێم ٤)ریشی تۆپباران کردبوو.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی هەموو ڕۆژێک شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیان و ژینگەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا تۆپباران دەکەن.

ف.ق