گوندەکانی گرێ سپی و عەین عیسا تۆپباران کران

دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە تۆپ و چەکی قورس گوندەکانی گرێ سپی و عەین عیسای تۆپباران کرد.

بە پێی ئەو زانیارییانەی لە ناوچەکەوە گەیشتووەنەتە دەستمان، گوندی هۆشان کە بە ٦ کیلۆمەتر دەکەوێتە رۆژئاوای ناوچەی عەین عیسا لە کاتژمێر ٢٠:٤٠ بە کاتی ناوچەکە تۆپباران کراوە.

بە پێی زانیارییەکان، خانوو و ماڵی هاوڵاتییان و خاڵە سەربازییەکانی دەوڵەتی سوریا بوونەتە ئامانجی تۆپبارانەکە.

لە کاتژمێر ١٨:٢٠یش هیزی داگیرکەر بە تۆپ و چەکی قورس گوندی کۆر حەسەن و سلیپی سەر بە گرێ سپییان تۆپباران کرد.

لە بارەی تۆپبارانکردنی ئەو دوو گوندەوە هیچ زانیارییەکمان بەدەست نەگەیشتووە.

ز.ش