گۆڕستانی شەهیدان زیارەتکرا

گەلانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا لە رۆژی عەرەفەى جەژنی قوربان دا رۆیشتن بۆ سەردانی گۆڕی شەهیدان و لەسەر گۆڕەکاندا مۆمیان داگیرساند.

سەدان هاووڵاتیی عەفرین و شەهبا سەردانی گۆڕستانی شەهیدانی بەرخودانی سەردەمیان لە ناوچەى ئەحرەس و شەهیدانی کۆمەڵکوژییەکەى تەل رەفعەرت و عاقیبە کرد.

لە گۆڕستاندا خولەکێک رێزگرتن بەڕێوەچوو.  دوای ئەوەى منداڵانی شەهیدان لە گۆڕستانی شەهیدانی بەرخودانی سەردەم دا بە زمانەکانی کورد و عەرەبی راگەیاندراویان خوێندەەوە و لە رایانگەیاند "شەهیدان چاوەڕێی ئەو رۆژە و ئەو ساتە بوون، کە لەگەڵ ئێمەدا بەشداری ئەم بۆنەیە ببن، بەڵام دوژمن لە دڕەندەییەکەشی تێر نەبوو و رۆژانە لە دژی گەلەکەمان لە عەفرین کوشتن، تاڵانی، دزی، دەستدرێژی، کاری بەدەر لە هەموو پێوەرە مرۆڤایەتییەکان و رووخاندنی شوێنە پیرۆزەکانی وەک گۆڕستانی شەهیدان ئەنجام دەدات.

لە ناوچەى تەلتەمر لە کانتۆی حەسەکە دەیان هاووڵاتیی سەردانی گۆڕستانی شەهیدانیان لەسەر رێگای زرگان کرد و بە دروشمی 'شەهید نامرێ' مۆمیان لەسەر گۆڕی شەهیدان داگیرساند.

هەروەها دانیشتوانی ناوچەى دربێسی سەردانی گۆڕستانى شەهید رۆستەم جودی-یان لە گوندی بەرکەڤەرێ کرد و بە داگیرساندنی مۆم گۆڕی شەهیدانیان رووناک کردەوە.

لە شاری منبج دەیان بنەماڵەى شەهیدان و ئەنجوومەنى بنەماڵەى شەهیدان سەردانی گۆڕستانی شەهیدانیان کرد و مۆمیان داگیرساند.

هەروەها دەیان بنەماڵەى شەهیدان سەردانی گۆڕستانی شەهیدانی بەرخودانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییەیان لە گوندی بەنۆ لە هەرێمی شەقیبی حەلەب کرد و مۆمیان لەسەر گۆڕی شەهیدان داگیرساند.

ژ.ت