گەردەلولی جزیر: لە ٢٤ کاتژمێردا ٢٩ چەتەى داعش کوژران

ناوەندی راگەیاندنى قەسەدە ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووى دوا قۆناغی هەڵمەتى گەردەولولی جزیری بە ناوی "شەڕی کۆتایهێنان بە تیرۆر" بڵاوکردەوە. قەسەدە رایگەیاند، لەو ماوەیەدا ٢٩ چەتە کوژراون و ٣ ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراویشیان تەقێنراوەتەوە.

ناوەندی راگەیاندنى هێزەکانى سوریاى دیموکراتیک (قەسەدە) ئاماری شەڕی ٢٤ کاتژمێری رابردووى شەڕڤانانى لە دژی چەتەکان لە دوا قۆناغی هەڵمەتى گەردەولولی جزیر بە ناوی "شەڕی کۆتایهاتن بە تیرۆر" بڵاوکردەوە. قەسەدە راگەیاندووە، لە شەڕی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٢٩ چەتە کوژراون و ٣ ئۆتۆمبێلى بۆمبڕێژکراوى چەتەکانیش تەقێنراونەتەوە.

لە راگەیاندراوەکەى قەسەدەدا هاتووە:

بەرەی باغوز

شەڕڤانمان لە گوندی سەفاقنە بە پشتیوانیى فڕۆکەى هاوپەیمانیى نێودەوڵەتى وەڵامى هێرشێکى چەتەکانیان داوەتەوە. چەتەکان لە هێرشەکەیاندا ئۆتۆمبێلى بۆمبڕێژکراو وچەکی دۆشکا و تۆپهاوێژیان بەکارهێنا. بەهۆی ئەو هێرشەوە شەڕ لە نێوان شەڕڤانەکانمان و تیرۆریستەکاندا روویدا و لە ئەنجامدا ژمارەیەکى زۆر چەتە کوژران.

هێزەکانمان لە دواى شەڕێکى قورس لەگەڵ تیرۆریستەکان کیلۆمەترێکیش پێشڕەوویان کردوو و ٩ خاڵیان رزگارکرد و دوای ئەوەش دەستیانکرد بە هەڵمەتی پاککردنەوەی ناوچەکە.

بەرەی هەجین

هێزەکانمان لەم بەرەیەدا ئۆتۆمبێلێکى بۆمبڕێژکراوی تیرۆریستانیان پێش گەیشتن بە ئامانجەکەى تەقاندنەوە و ٧٠٠ مەتریش پێشڕەویمان کرد.  

شەڕڤانەکانمان دواى شەڕێکى قورس ٨ خاڵیان لە چەتەکان رزگارکرد و دەستیان کرد بە هەڵمەتى پاککردنەوەى ئەو ناوچەیەش و لە ئەنجامدا دەستیان بەسەر ژمارەیەک چەک و تەقەمەنیى چەتەکاندا گرت.

ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردوو

ژمارەى تیرۆریستە کوژراوەکان: ٢٩

ژمارەى بۆردومانى فڕۆکەى هاوپەیمانان: ١٢

ژمارەى خاڵە رزگارکراوەکان: ١٧

زیانى تیرۆریستەکان: ٣ ئۆتۆمبێل و ٣ ماتۆڕ سکیلی بۆمبڕێژکراو و ناوەندی گەیاندن و عەمبارێکى چەک و تەقەمنی تەقێنرانەوە و دەستگیرا بەسەر ژمارەیەک چەک و تەقەمەنی و ئامێرێکى پەیوەندیى جۆری هیترا دا.

ر.م