گەریلا زاپ: سەرکەوتن بۆ گەلی کورد و هێزی گەریلا دەبێت

یەکێک لە گەریلاکانی هەپەگە کە لە خۆڕاگری حەفتانیندا جێدەگرێت بە ناوی قەندیل زاپ جەخت لەوە دەکاتەوە کە گەریلا هیچ کات لە حەفتانین تێک ناشکێت و دەشلێت، سەرکەوتن بۆ گەلی کورد و هێزی گەریلا دەبێت.

قەندیل زاپ گەریلای هەپەگە کە بەشدارە لە خۆڕاگری جەنگی حەفتانیندا رایگەیاند، هێرشە داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورک لە مانگی حوزەیرانەوە دەستیان پێکرد و وتی:"لە دژی ئەو هێرشانە بە رۆحی شەهید زیلانی گەورە پێشەنگی گەلەکەمان، خۆڕاگریەکی بێوێنە بەڕێوە دەچێت."

زاپ وتیشی، بەدەر لە رێبازێکی هەستیار، لە چوارچێوەی رێوشوێنی پێویستدا رێبازێکی تۆڵەسەندنەوە هاتووەتە ئاراوە و ئەوەشی خستە روو کە لە ژێر هەر دار و بەردێکی حەفتانیندا، بۆنی خۆڕاگری دێت.

گەریلا زاپ تیشکی خستە سەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک کە پشت بە تەکنیکەوە دەبەستێت و وتی، جێگرەوکانی بزوتنەوەکەمان، ئەو رێنوێنیانەن کە پێمان دەدرێن و ئەمەش بەسە بۆ پوچەڵکردنەوەی تەکنیکەکانی دوژمن. ترسی گەریلاکان هەمیشە لە دڵی دوژمندا دەمێنێتەوە.

زاپ ئاماژەی بە قسەکانی عوبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد کرد کە تیشک دەخاتە سەر هێزی مرۆڤ لە بەرامبەر تەکنیک و وتی:"ئێمە لەسەر ئەم بنەمایە لە حەفتانین دەجوڵێینەوە. ئێمە خۆمان دەپارێزین و هاوکات چالاکی ئەنجام دەدەن."

زاپ رایگەیاند، دەوڵەتی تورک چەند دەڤەرێکی داگیر کردووە، بەڵام هێزی گەریلا بەردەوام بە دەوریانەوەیە و ئاماژەشی بە شێوازی جموجوڵ و چالاکیەکانی ئەم دوایەی گەریلاکانی کرد و وتی:"گەریلا هەم شوێنی خۆی خۆش دەکات، هەم گورزی کاریگەر لە دوژمن دەدات. بەم رێبازەی گەریلاکان، دوژمن لە حەفتانین ئاسی ماوە."

زاپ هەروەها رایگەیاند، گەلی کوردستانیش دەبێت ئەمڕۆ لە هەموو کات زیاتر لە دژی داگیرکاری بوەستێتەوە و وتی:"ئێرە خاکی کوردستانە. ئەم گەلە خاوەنی ئەم خاکەیە. گەلی کوردستان، بە تایبەتی گەلی باشوری کوردستان دەبێت ئەمرۆ لە هەموو کات زیاتر لە دژی داگیرکاری هەڵوێستی توند نیشان بدات. هێرشەکانی دوژمن تەنها بۆ سەر حەفتانین نین، بەڵکو ئامانج لێی داگیرکردنی هەموو خاکی باشوری کوردستانە. بە تایبەت ژنان و گەنجان، دەبێت هەموو کەسێک بە دەوری هەنگاوی هێزی گەریلا کۆببێتەوە و ئاگری خۆڕاگری گەش بکاتەوە."

قەندیل زاپ گەریلای هێزەکانی پاراستنی گەلی-هەپەگە لە کۆتاییدا گۆرانیەکی وتەوە و بەم شێوەیە کۆتایی بە قسەکانی هێنا:"ئێرە حەفتانینە. دەبێت هەموو دوژمنانی کورد ئەوە باش بزانن کە گەریلاکانی ئازادی کوردستان هیچ کات لە حەفتانین تێک ناشکێن. سەرکەوتن بۆ گەلی کورد و هێزی گەریلا دەبێت."

ز.ش