گەریلا لە سەرحەد لەدژی سوپای تورکیا چالاکیی ئەنجامدا

گەریلاکانی هەگەپە و یەژاستار لە دژی بنکەیەکی سەربازیی سوپای تورکیا لە گوندی ئاخوڕ-ی ناوچەی ئیدرباشان-ی سەرحەد چالاکییان ئەنجامدا. هەپەگە ڕایگەیاند، لەوچالاییەکدا ژمارەیەک لەسەربازانی سوپای تورکیا کوژراون.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە دەربارەی چالاکیی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگە ئاوەهایە:

" چالاکی هێزەکانی گەریلا لە چوارچێوەی هەنگاوی سەرکەوتنی شۆڕشگێڕانەدا لە هەرێمی سەرحەد لە باکووری کوردستان بەردەوامە، ڕۆژی ١٨ی کانوونی دوویەم /٢٨ی بەفرانبارگەریلاکانمان کاتژمێر ١٦:٣٠ خولەک لەدژی سەربازانی سوپای تورکیای داگیرکەرکە سەرقاڵی پتەوکردنەوەی سەنگەرەکانیان لەبارەگای سەربازی لە گوندی ئاخوڕێ بوون ،چالاکیان ئەنجامدا.

لەچالاکییەکەدا هێزەکانی ئێمە سەربازانی سوپای تورک-یان کردە ئامانج. لەئەنجامی ئەوچالاکییەدا ژمارەیەک سەربازی سوپای تورکیا کوژران و برینداربوون، بەڵام بە تەواوی ژمارەی کوژراوەکان ڕوون نەبوەتەوە.

دوای ئەوچالاکییە سوپای تورکیا بە چەکی قورس ناوچەکەی تۆپبارانکرد."

ک-ش