گەریلا وڵامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی بۆسەردایکان دایەوە، ١٤سەربازکوژران

گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە وڵامی زۆرداری و هێرشی هێزەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیر بۆسەر دایکانی کورد، چالاکییەکیان ئەنجامدا. لەئەنجامی ئەوچالاکییەدا لە ئیدر و سیدەکان ١٤ سەربازی سوپای داگیرکەری تورکیا کوژراون.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، دەربارەی چالاکیی گریلاکانی لە ئیدرو سیدەکان لە باشووری کوردستان لەدژی سەربازانی سوپای داگیرکەری تورکیا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

'وڵامی هێرش بۆسەر دایکانی تورک درایەوە'

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:

"بەیانی ڕۆژی 24 ی نیسان، کاتژمێر 06:00 لەدژی سەربازانی داگیرکەر لەسەر گردێکی بەردەم بنکەی سەربازی ئایدنلار لە ئیدر، هێزەکانمان چالاکییەکیان ئەنجامدا، چالاکییەکە لە چوارچێوەی هەنگاوی سەرکەوتنی شۆڕشگیریدایە، کە لە هەرێمی سەرحەد بەردەوامە، وەک وەڵامێک بۆ زۆڵم و ئەشکەنجەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر دایکانی کورد بە تایبەت لە گەبزەی ئەنجام دراوە، لەو چالاکییەدا گورز لە زرێپۆشێک درا و لە نزیکەوە شۆفێری زرێپۆشەکە ئەو سەربازانەش لە ناو زرێپۆشەکە هەڵهاتوون کراوەنەتە ئامانج، هەروەها هێزەکانمان مۆڵگە و حەشارگەی دوژمنیان لەسەرگردەکە بە قورسی کردووەتە ئ امانج، کە نەیانتوانی خۆیان ڕاگرن و هەڵهاتوون، لەو چالاکییەدا بە گشتی 11 سەرباز کوژران و 10 ی دیکەش بریندار بووون، دوای چالاکیەکە سوپای تورک بە پاڵپشتی هێلیکۆپتەری کوبرا و فڕۆکەی سیخوڕی کوژراو و بریندارەکانی لە جێی ڕووداوەکە دوورخستەوە، لەو شەڕ و بۆردوومانەدا هیچ زیانێک بە هێزەکانمان نەگەیشتووە .

لە سیدەکان 3 سەربازی تورک کوژران

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە دەربارەی چالاکییەکەیان لە باشوری کوردستانڕایگەیاند: لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگیری شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیا، کە لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بەردەوامە، 24 ی نیسان کاتژمێر 14:00 هێزەکانمان لەدژی سوپای تورکی داگیرکەر لەسەر گردی کەڤۆرتێ لە سیدەکانی باشوری کوردستان چالاکییەکیان ئەنجامدا، گورزی قورس لە مۆڵگەی دوژمن درا کە پێنج سەربازیی تێدابوون، لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا سێ سەربازی داگریکەر کوژران و دووی دیکەش برینارد بوون، هێزەکانی دوژمن دوای چالاکییەکە بە قورسی ناوچەکەیان تۆپباران کرد، کاتژمێر 16: 00ەش فڕۆکە جەن ییەکان گردی کەڤۆرتێ-یان بۆردوومان کرد، بەڵام گەریلاکانمان بێ زیان بوون.

هێرشی ئاسمانی لە گابار و ئاڤاشین

هەپەگە ڕایگەیاند: فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر ڕۆژی 24 ی نیسان کاتژمێر 10: 00 ی بەیانی، گوندی گسێ-ی لە گارێ و کاتژمێر 04:10 دواینیوەڕۆ مەیدانی مەرڤانوسی ئاڤاشین لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا-یان بۆردوومان کرد، لەو بۆردوومانەدا هیچ زیانێک بە هێزەکانمان نەکوەتووە، بەڵام ڕەز و باخی هاوڵاتیان لە گوندی گسێ زیانی پێی گەیشتووە.

ک- ش