گەریلاکانی یەژا - ستار لە حەفتانین ١٣ داگیرکەریان سزادا

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی حەفتانیندا گەریلاکانی یەژا-ستار چەند چالاکیەکی کاریگەریان ئەنجامدا. لەو چالاکیانەدا ١٣ سەربازی دەوڵەتی داگیرکەری تورک سزا دران.

لەم بارەیەوە ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە راگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:

"لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی حەفتانیندا هێزەکانمان لە یەژا-ستار ٥ی ئاب لە دژی سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک چالاکیان ئەنجامدا. زانیاریەکان لەبارەی چالاکیەکانەوە بەم شێوەیەیە؛

هێزەکانمان لە کاتژمێر ٠٧:٤٥ خولەک لە دژی یەکەیەکی سەربازی سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک لە نێوان تەپەی دووپشک و تەپەی شەهید بێریڤان چالاکیەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکیەدا ٩ سەربازی دوژمن سزا دران کە یەکێکیان پلەدارێکی سەربازی بوو، هاوکات ٦ سەربازیش بریندار بوون.

هێزەکانمان لە کاتژێر ١٤:٣٠ خولەک لە گردی شەهید بەرخۆدان کە دەکەوێتە دەڤەری خانتورەوە، لە هێزی داگیرکەریانیاندا. لەو چالاکیەدا کورزێک بەهێز لە پەناگەی دوژمن درا و پەناگەکە بە تەواوەتی هەڵوەشایەوە و ٤ سەربازی دوژمن سزا دران.

سوپای داگیرکەری تورک دوای ئەم چالاکیانە بە هەلیکۆپتەری سکۆرسکی سەربازە سزادراو و بریندارەکانی خۆی لە هەرێمەکە دوور خستەوە.

فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، هەرێمی زاپی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان بوردومان کرد. بەم پێیەش؛

٥ی ئاب کاتژمێر ٢١:٣٠ خولەک فڕۆکە جەنگیەکان ناوچەکانی جیلۆی بچوک، کورەژارۆ و چەمجویان بوردومان کرد.

٦ی ئابیش کاتژمێر ٠٩:٠٠ فڕۆکە جەنگیەکان ناوچەی جیلۆی بچوکیان جارێکی دیکە بوردومان کردەوە.

بوردومانەکان هیچ زیانێکی هێزەکانمانی بەدواوە نەبوو."

ز.ش