گەلی عەفرین بۆ ئۆجالان رێپێوانێکیان ساز کرد

گەلی عەفرین بۆ پشتیوانی لە رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان لە ناوچەی شەهبا رێپێوانێکی بەرفراوانیان ساز کرد.

بە مەبەستی پشتیوانی لە رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان، گەلی عەفرین لە گوندی بابنسی سەر بە ناوچەی شەهبا رێپێوانێکی بەرفراوانیان ساز کرد. رێپێوانەکە لە سەرەتای گوندەکە تا دەگاتە خوێندنگای گوندەکە بەردەوام بوو و تێیدا دروشمی 'ئێمە سڵاومان دەنێرین بۆ رێبەر ئاپۆ و بەڵێنی تێکۆشانی بۆ دووپات دەکەینەوە'، وترایەوە.

لە بەردەم خوێندنگای گوندەکە دوای وەستانی خولەکێک بە بێدەنگی وەکو رێزێک بۆ گیانی پاکی شەهیدان، چەند پەیامیک پێشکەش کران.

لەسەر ناوی ئەنجومەنی شەهبا ریدوان ریفاعی و لە سەر ناوی بەڕێوەبەرایەتی کۆنگرەی ستاریش هاڤین سلێمانی قسەیان کرد.

لە پەیامەکاندا جەخت کرایەوە کە گەلی کوردی ئاشتیخواز خاوەنداری لە رەنجی رێبەر ئاپۆ دەکات چونکە رۆژئاوا واتە رێبەر ئاپۆ.

هاوکات وترا:"ئێمە هەموومان شاگردی رێبەر ئاپۆین."

ز.ش