گەلی عەفرین لە دژی داگیرکەران ڕژانە سەرشەقامەکان

لەناوەدنی شاری عەفرین هاووڵاتیان لەدژی دەوڵەتی تورکیا و چەتەکان چالاکییان ئەنجامدا.

هاووڵاتیانی عەفرین لە مەیدانی کاوەی ئاسنگەر کە ڕۆژی ١٧ی حوزەیران/٦ی پووشپەڕ تەقینەوەیەکی بەهێز تێیدا ڕوویدابوو گردبوونەوێکیان ئەنجامدا و بەوتنەوەی دروشم داوایان کرد کە دەوڵەتی تورکیا وچەتەکان لە عەفرین بچنەدەرەوە.

سەرچاوە هەرێمییەکان ئاشکرایان کرد کە لەناو ئاپۆڕای جەماوەر کە ڕژابوونە سەر شەقام  کەسانێک هەبوون کە لە غوتەی ڕۆژهەلاتەوە هێنرابوونە عەفرین. سەرچاوەکان ڕایانگەیاند کە ئەو کەسانەی کە لە غووتە هاتوونەتە عەفرین لە زوڵم و فشارەکانی دەوڵەتی تورکیا وچەتەکان  تووڕەن.

لە ماوەی ٣ ڕۆژدا لە عەفرین زیاتر لە ١٠٠ هاووڵاتی لە لەیەن داگیرکەرانەوە ڕفێندراون، ئەمەش بووتە هۆی دروست بوونی ئاڵۆزی و ناڕەزایەتی دەربڕینی هاووڵاتیان.

'ئەشکەنجە، ڕفاندن-ی مرۆڤەکان، بێسەروشوێنکردن......

هێرشی داگیرکارانەی دەوڵەتی تورکیا  لە ڕۆژی ١٨ی کانوونی دوویەم/٢٨ بەفرانباردەستی پێکرد ولە ١٨ ئادار/٢٨ی گووڵان  کەوتنە ناو شاری عەفرین، لەم ماوەدا تاکو ئیستا زیاتر لە ٥٠٠ هاووڵاتی مەدەنی٦ کوژران، بەسەدان هاووڵاتی مەدەنی بێسەروشوێن بوون، ئەشکەنجەکران و دەستدریژی کرایە سەریان.

ژمارێک لە هاوکارە کوردەکانی دەوڵەتی تورکیا – ئەنەکە سە و پەدەکە هاووڵاتیانیان ئەشکەنجە کردووە.

ک-ش