گەلی عەفرین لە ڕۆژی جیهانی ڕۆژئاوا ڕێپێوانیان کرد

سەدان هاوڵاتی عەفرین بۆ ڕۆژی جیهانی ڕۆژئاوا لە ناوچەی فافین-ی شەهبا ڕێپێوانێکی جەماوەریان بەڕێوەبرد.

بە بەشداریی هەموو ئەندامانی ڕێکخراو و ئەنجومەنەکانی شەهبا، گەلی عەفرین لەبەردەم نەخۆشخانەی عەفرین بەرەو کەمپی بەرخۆدان بەپێ ڕۆیشتن.

 بە دروشمی 'بەرخۆدانی ڕۆژئاوا بەرخۆدانی مرۆڤایەتییە، بی پارێزە' خەڵک بەرەو کەمپی بەرخۆدان ڕۆیشتن.

لەبەردەم کەمپی بەرخۆدان خولەکێک بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان وەستان.

لەوێ ڕاگەیاندراوی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار لە لایەن هێفی سلێمان خوێندرایەوە. لە ڕاگەیاندراوەکەدا سڵاو لە ڕۆژی جیهانیی ڕۆژئاوا کرا و وەکو بنکەیەکی یەکێتی گەلانی و ڕۆژی تێکۆشان لەدژی فاشیزم پێناسە کرا.

هەروەها بەڕێوەبەرایەتی هەرێمی عەفرین شیراز حەمۆ-ش قسەی کرد، حەمۆ وتی: "ئێمە لە ساتی مێژووییدا دەژین. داگیرکەر و چەتەمان ناوێن. ئامانج و ئاواتەکانمان دیارن. پرۆژەی نەتەوەی دیموکراتیکی گەلان پێکەوە بونیاد دەنێین".

ک-ش