گەلی عەفرین لە سەرگۆڕستانی شەهیدان جەژنیان پیرۆزکرد

گەلی عەفرین و شەهبا لە ڕۆژی یەکەمی جەژندا سەردانی گۆڕستانی شەهیدانی بەرخۆدانی سەردەم-ی ناوچەی ئەحرەس-یان کرد و جەژنیان پیرۆزکرد.

بۆ گەلی عەفرین بووەتە چاندێک کە ڕۆژی دەسپێکی جەژن سەردانی مەزاری شەهیدان بکەن. ئەمڕۆ هاوکاتە لەگەل یەکەمین ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان ،بەڵام هەستی ئەم جەژنە بۆ گەلی عەفرین جیاوازە. بۆئەوەی کە لە سەرخاکی خۆیان دوورن. بەڵام سەرەڕای هەموو ئەو نەهامەتییانەوە هیوای ڕزگاری لای ئەوان هەرماوە. بەردەوام ئەم قسە لە سەرزمانی هەموویان بوو کە تۆڵەی خوێنی شەهیدان دەکەینەوە.

گەل بەرەبەیانی بەروە گۆڕستانی شەهیدان بەڕێکەوتن. هاوکات دایکانی شەهیدان دەستیان کردبە ئاودانی دارو گوڵەکانی ناو گۆڕستانەکە.

مەجلیسی خانەوادەی شەهیدان بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە بەیاننامەیەکی بڵاوکردوە و ڕایگەیاند، خۆێنی شەهیدانی ئێمە لەسەرعەرد نامێنێتەوە دەستنیشانیکرد کە بەدڵنیاییەوە تۆڵەی شەهیدان دەکەینەوە .

ک-ش