گەلی چلاغا لەدژی گۆشەگیری ئیمڕالی ڕێپێوانیان ئەنجامدا

لە ناوچەی چلاغای کانتۆنی قامشلۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا گۆشەگیری ڕەهای سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بە ڕێپێوانێک شەرمەزار کرا.

ببە سەدان کەس بەشداریان لە ڕێپێوانەکەی چلاغا لەدژی گۆشگیری کرد. ڕێپێوانەکە لە چواڕیانی ترافیک دەستیپێکرد. لە ڕێپێوانەکەدا پۆستەری عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و پانکاری ' کۆتایی بە داگیرکەری دەهێنین، بەهاکانی شۆرش دەپارێزین' بەرز کرانەوە.

لەبەردەم باڵەخانەی ناوەندی پەروەردە ڕێپێوانەکە بۆ میتینگ گۆڕا. فەیسەل عەبدولعەزیز حەسەن ئەندامی پەیەدە و تەها شام ئەندامی پارتی پێشڤەڕووی دیموکراتی قسەیان کرد و گۆشەگیری ڕەهای سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردیان شەرمەزار کرد.

ف.ق