گەنجان لە چوار پارچەی کوردستان بەشداری لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوادا دەکەن

گەنجانی باشووری کوردستان لەدژی داگیرکەری دەوڵەتی تورکی فاشیست و چەتەکانی خۆیان گەیاندە ڕۆژئاوای کوردستان و بەشداریان لە بەرخۆدانی شەرەف کرد. گەنجان داوایان لە هەموو گەنجان کرد بەشداری لە بەرخۆداندا بکەن.

گەنجان لە چوار پارچەی کوردستان لەدژی داگیرکەری دەوڵەتی تورکی فاشیست و چەتەکانی خۆیان گەیاندە ڕۆژئاوای کوردستان و بەشداریان لە بەرخۆدانی شەرەف کرد.

گەنجان کە بەشداریان لە بەرخۆداندا کردووە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)  قسەیان کرد.

دەرسیم گەرمیانی خەڵکی چەمچەماڵ ڕایگەیاند، لەنێوان باکوور و باشوور و ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا هیچ جیاوازیەک نییە و وتی، "دوژمن هێرشدەکاتە سەر شەرەف و ئیدارەی ئێمە. منیش لەدژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەشداری ڕیزەکانی قەسەدە بووم. بانگەوازیم بۆ گەنجانی کورد ئەوەیە بە تایبەتی گەنجانی چەمچەماڵی باشووری کوردستان لەدژی دوژمنی خوێنڕژ و داگیرکەر یەکبگرن و شەرەفی خۆیان بپارێزن. ئێمە خاکەکەمان لە داگیرکەری بپارێزین. ئەمە شەڕی شەرەف و ویژدانە. لە چوار پارچەی کوردستان و جیهان گەنجان بەشداریان کردووە. بە تایبەتی داوا لە گەنجانی باشوور دەکەم بەشداری بەرخۆدان بکەن.

یونس عومەر عەلی خەڵکی پێنجوین ڕایگەیاند، ١٥ ساڵ لەناو یەکێتی نیشتمانی کوردستاندا پێشمەرگە بووە و وتی، "هەروەک چۆن بۆ گەلی کورد لە باشووری کوردستان شەڕم کرد، بەو شیوەیە لە ڕۆژئاوای کوردستانیش لەدژی داگیرکەری شەڕ دەکەم و ئامادەم گیانم بەخت بکەم. گەنجانی باشووری کوردستان سنورەکان ناناسن. بە ئەردۆغان دەڵیێن 'ئێمە وەک گەنجانی باشوور هیچ کاتێک ڕێگە نادەین خەیاڵەکانت بکەی بە ڕاستی'. بانگەوازیم بۆ گەنجانی پێنجوین هەیە بەشداری لە بەرخۆداندا بکەن."

محەمەد ئازاد خەڵکی کەرکوک ڕایگەیاند، ئەم شەڕە شەڕی پارچەیەیک بە تەنها نییە، شەڕی کوردستانە و وتی، "ئەرکی هەموو گەنجانە لەدژی هێزە داگیرکەرەکان خاکی خۆیان بپارێزن. پێویستە لەدژی داگیرکەری بووەستینەوە."

ڕۆژوار عومەر خەڵکی سلیمانی کە بەشداری لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوا کردووە ڕایگەیاند، "تا کۆتایی بە داگیرکەری نەیەت، ئەوان بەرخۆدانەکەیان بەردەوام دەکەن و داوای لە گەنجانی کوردستان کرد، دەوڵەتی تورک بایکۆت بکەن."

شوان محەمەد خەڵکی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، وژدانمان قبوڵناکات خەڵکی مەدەنی کۆمەڵکوژ بکرێن. داوا لە هەموو گەنجان دەکەم بێن و بەشداری بەرخۆدانی شەرەف بکەن. ئەم شەڕە بە تەنها شەڕی ڕۆژئاوا کوردستان نییە، شەڕی هەموو کوردێکە. بانگەوازیم ئەوەیە دەوڵەتی تورک بایکۆت بکرێت.

هێمن لە سەنگەسەرەوە بەشداری بەرخۆدانی ڕۆژئاوا بووە و دەڵێت، "بانگەوازیم بۆ دەڤەری ڕاپەرین ئەوەیە هەستن و داگیرکەری تێکبشکێنن."

حەبیب یاسین وتی، "لە باشوورەوە بەشدارم لە بەرخۆدان کردووە. بۆ تێکشکاندنی داگیرکەری و ئەردۆگان لێرەین."

ئەحمەد وەفایی خەڵکی خۆڕاسان ڕایگەیاند، لە دووری هەزاران کیلۆمەتر هاتووم بۆ ئێرە. بۆ جێبەجێکردنی ئەرکی نەتەوەیی هاتووم بۆ لای خۆشک و براکانم لە ڕۆژئاوا، ئێمە هاتووین لەدژی دوژمنێک کە دەیەوێت خاکەکەمان و نەتەوەکەمان لەناوبرێت تێبکۆشین. ئێمە رێگە نادەین دەوڵەتی تورکی فاشیت خاکەکەمان داگیر بکات.

ف.ق