گەنجانی عەفرین داگیرکەریی دەوڵەتی تورکیان شەرمەزار کرد

بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێر لە دووهەمین ساڵیادی داگیرکردنی عەفرین لە لایەن دەوڵەتی تورک و چەتەکانیەوە، لە ناوچەی تل رفعەت رژانە ناو شەقام و بە رێپێوانێک داگیرکەرییەکەیان ئیدانەو شەرمەزار کرد.

بە پێشەنگیی بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێر و بە بەشداریی سەدان گەنج و لاو، هێرشی تورکی داگیرکەر بۆ سەر عەفرین لە دووهەمی ساڵیادیدا، بە رێپێوانێکی بەرفراوان رسواو شەرمەزار کرا.  

گەنجان لە رێپێوانەکەدا دروشمی 'بە رۆحی خۆڕاگریی گرتووخانەکان و بە راپەڕین، با کۆتایی بە گۆشەگیری بهێنین و عەفرین رزگار بکەین' و 'بە رۆحی خۆڕاگریی سەردەم و شکۆوە، دەگەڕێینەوە عەفرین'-یان بەرز کردەوە.

رێپێوانەکە لە ناوەندی ناوچەی تل رفعەتەوە دەستی پێکرد و دواتر بوو بە کۆبوونەوەیەکی جەماوەری گەورە. دوای خولەکێک وەستان بۆ رێزگرتن، رێگەز حەمۆ ئەندامی بزوتنەوەی خوێندکارانی دیمۆکراتیک پەیامێکی بڵاو کردەوە.

لە پەیامەکەدا هاتووە:

"ئاڵۆزییەکانی سوریا، کە هێزە ئیمپریالیست و کاپیتالیستەکان ئەندازیاری ئەو ئاڵۆزییانەن، پرۆژەی نەژادی و ئیخوانییان پێش خست و ئامانجیان ئەوە بو کە تۆی دووبەرەکی لە ناو کۆمەڵگادا بچەسپێنن. هەروەها بگەیێننە فیتنەی نەژادی، ئەویش بە رێگای داردەستی ناتۆ کە دەیەوێت پرۆژەی ئیخوانی عوسمانی بە ئایدۆلۆجیی سوننە، جێگیر بکات.

عەفرینی زەیتون و ئاشتی، عەفرینی مێژووییە. ئەو شارەیە کە باوەش بۆ هەموو ئەو گەلانە دەکاتەوە کە بە هۆی شەڕەکان هانای بۆ دەبەن. دەستکەوتەکانی گەلەکەی بە بەرد و شاخەکانی پاراستی. ئەو شارەی نموونەیەک لە فکر و فەلسەفەی دیمۆکراسییە و بارودۆخی کۆمەڵگا بە بنچینە وەردەگرێت.

شەڕ لە دژی عەفرین، قڕکردنی گەل، میرات و مێژووەکەی بوو کە لە بەرچاوی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان جێبەجێ بوو، بێدەنگی نیودەوڵەتی لە بەرامبەر کۆمەڵکوژیی لەدژی منداڵان، لە بەرامبەر پیرۆزیی بارین کۆبانێ، مۆرێکی شەرمەزاریان لە نێوچەوانیان دا. هەروەها لە لایەن خۆپاراستن و تێگەیشتنی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕ، گەلەکەمان، خاک، کەلتور، هەبوونی خۆی بە خۆپاراستن لە بەرامبەر هەر پەیمان و سیاسەتێکی ناشیرین و قڕکردنی بەرخۆدانێکی ٥٨ رۆژی بەڕێوەبرد.

ئێمە ئەمڕۆ بۆ ساڵیادی دووەمین هێرشی فاشیستەکان بۆ سەر خاکی ئاشتی و زەیتوون، بەڵێنی تێکۆشان و بەرخۆدانێکی نوێ دەدەین. ئێمەی گەنجانی شۆڕشگێری هەرێمی عەفرین بەڵێن دەدەینە شەهیدانی پیرۆز وەکو رێکخستنەکانی خۆمان، لێپرسینەوە لەگەڵ رێکخستنی چەتە و خیانەتی جیهانی بکەین و بەردەوام بین و بە وتەی توندی رێکخراوی نێودەوڵەتی لەبارەی بێدەنگییەکەیان لەسەری بەرژەوەندییەکانی دەوڵەتی عوسمانی شەرمەزار بکەین".

رێپێوانەکە بە دروشمەکانی سڵاو لە شەهیدان و خۆڕاگری کۆتایی پێهات.

ز.ش