گەنجانی هۆزی عیگێداد بەشداریان لە ڕیزەکانی قەسەدەدا کرد

١٢٥ گەنجی هۆزی عیگێداد بە مەراسیمێک بەشداریان لە ڕیزەکانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک کرد.

گەنجان کە بەشداریان لە قەسەدەدا کردووە ٤٥ ڕۆژ ڕاهێنان و مەشقی، سیاسی، هزری و سەربازی و چەکداری دەکەن.

فەرماندەیی سەربازی ئەکادیمیای شەهید عەگیدی دێرەزۆر رایگەیاند،" دوای ڕووداوەکان کە لە گوندەکانی دێرەزۆر ڕوویاند، شێخ مەتڕەش ئەل حەفەل کوژرا و هەوڵەکانی دروستکردنی فیتنە لەلایەن ڕژێمی سوریا و تورکیا، گەنجانی هۆزی عیگێداد ویستیان هەرێمەکەیان بپارێزن و لەبەرانبەر تیرۆرست و ئەو کەسانەی ئارامی هەرێمەکە تێکدەدەن، بوەستنەوە."

عەلی ئەلجەلوو یەکێک لەو گەنجانەیە کە بەشداری لە ڕیزەکانی قەسەدە کردووە ڕایگەیاند، دوای زیادبوونی ڕووداوەکان و کوشتنی کەسایەتیەکان، بڕیاریان داوە کە بەشداری لە ڕیزەکانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیکدا بکەن بۆئەوەی لەبەرانبەر شانە نووستووەکان کە ئامانج و بەرژەوەندیەکانی دەوڵەتی تورک دەپارێزن بووەستنەوە.

گەنجێک بەناوی عومەر عەبدوڵلا ئەلجەروان و گەنجێک بەناوی مووسا خەلەف ڕایانگەیاند کە بۆ پاراستنی ئاسایشی هەرێمەکە دەبنە قەڵغان و دەستکەوتی گەنجان دەپارێزن.

زۆربەی گەنجان کە بەشداریان لە قەسەدەدا کردووە خەڵکی شاروچکەی شهێل و گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆرن.

ف.ق