ڕێپێوانی مەودادرێژ بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دژی ئۆجالان دەستیپێکرد

ڕێپێوانی مەودادرێژی بە سەدان گەنجی کۆبانێ بە ئامانجی شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی لەسەر ڕێبەری گەلی کورد دەستیپێکرد.

لە کۆبانێ بە سەدان گەنج بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ١٥ی شوبات لەسەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد دەستیان بە ڕێپێوانی مەودادرێژ کرد.

ڕێپێوانەکە بە پێشەنگایەتی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێری سوریا ئەنجامدرا و لە ناوچەی سرین  دەستیپێکرد.

بە سەدان گەنجی کورد و عەرەبی وێنەی ئۆجالانیان بەرز کردەوە و بە دروشم پیلانگێڕیان شەرمەزار کرد.

گەنجان ٤٠ کیۆمەتر ڕێدەکەن و سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

رێپێوانەکە لە گوندی ئەلپەلور کە دەکەوێتە ڕۆژئاوای کۆبانێ کە ئۆجالان لە هاوینی ١٩٧٩ دا جاری یەکەم هاتبوو ئەو گوندە، کۆتایی دێت.

ف.ق