یادی قوربانیانی کۆمەڵکوژی چۆروم کرایەوە

لقی ئەنقەرەی کۆمەڵەی عەلەویانی دیموکرات (کەد) لەبارەی کۆمەڵکوژی چۆروم ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و لە ٤٠ی ساڵیادی کۆمەڵکوژیەکەدا یادی قوربانیانی کردەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکدا باسی ئەوەکرا، لە چۆروم کە هەموو کاتێک دۆخێکی خراب هەبوو، گەلی چۆروم و هێزە چەپەکان ١ی تەموز لە هەندێک دەڤەر لەدژی هێرشەکان دەستیان بە تێکۆشان و بەرخۆدان کرد. تا ٢ی تەموز کاتی ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ بەرخۆدانیان کرد. ٢ی تەموز لەگەڵ ئەوەی قەدەغەی هاتوچۆ راگەیەنرا، بەڵام فاشیستە سڤیلەکان بە ئاسانی لە دەرەوە دەگەڕان و هەڵیانکوتایە سەر ماڵی عەلەویەکان و چەپەکان و دەستیان بە کۆمەڵکوژی کرد.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەشکرا کە، لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٥٧ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣٠٠ کەس برینداربوون و ئەوە خرایەڕوو کە ئەوی لە ساڵی ١٩٨٠ لە چۆروم ڕوویدا بێگۆمان کۆمەڵکوژیەکی نوێ بوو لەژێر چاودێری دەوڵەتی تورک."

لە ڕاگەیەنراوەکەدا بەڕێزەوە یادی قوربانیانی چۆروم کرایەوە.

ف.ق