یه‌په‌گه‌: له‌ شێرا‌وا ٢ چه‌ته‌ی ئه‌حرار شه‌رقیه‌ كوژران

ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه‌) ڕایگه‌یاند، له‌ ناوچه‌ی شێراوای سه‌ر به‌ عه‌فرین به‌رده‌وامن له‌ چالاكییه‌كانیان دژی گرووپه‌ چه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر.

ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی یه‌په‌گه‌ ڕایگه‌یاند، له‌ چوارچێوه‌ی قۆناغی دووه‌می به‌رخۆدانی سه‌رده‌می عه‌فرین، چالاكیی یه‌كینه‌كانیان دژی سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی به‌رده‌وامه‌.

یه‌په‌گه‌ ده‌ستنیشانی كرد له‌ چالاكییه‌كی هێزه‌كانیان له‌نێوان گوندی كه‌فه‌ر نه‌بۆ و گوندی به‌راد-ی سه‌ر به‌ ناوچه‌ی شێرا‌وا-ی عه‌فرین دژی بنكه‌یه‌كی چه‌ته‌كانی ئه‌حرار شه‌رقیه‌، ٢ چه‌ته‌ كوژراون و ٣ی دیكه‌ش بریندار بوون.

یه‌په‌گه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌و چالاكییه‌ی شه‌ڕڤانان ڕایگه‌یاند: «له‌ ڕێكه‌وتی ١٨ی ئه‌یلوول\٢٧ی خه‌رمانان له‌نێوان گونده‌كانی كه‌فه‌ر نه‌بۆ و به‌راد-ی سه‌ر به‌ ناوچه‌ی شێراوا بنكه‌یه‌كی چه‌ته‌كانی ئه‌حرار شه‌رقیه‌ كرایه‌ ئامانج. له‌نێوان هێزه‌كانمان و چه‌ته‌كاندا شه‌ڕی ڕووبه‌ڕوو ڕوویدا. له‌ ئه‌نجامدا ٢ چه‌ته‌ كوژران و ٣ی دیكه‌ش بریندار بوون.»

s.m