یه‌په‌گه‌ ناسنامه‌ی ٧ شه‌ڕڤانی یه‌په‌گه‌\یه‌په‌ژه‌ی ئاشكرا كرد كه‌ له‌ جه‌زعه‌ شه‌هید بوون

یه‌په‌گه‌ ناسنامه‌ی ٧ شه‌ڕڤانی یه‌په‌گه‌\یه‌په‌ژه‌ی ئاشكرا كه‌ له‌ ١٩-٣٠ی ئابی ٢٠١٤ له‌ به‌رخۆدانی شاری جه‌زعه‌ی سه‌ر به‌ كانتۆنی جزیر شه‌هید بوون.

ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل - یه‌په‌گه‌ به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ و ناسنامه‌ی ٧ شه‌ڕڤانی یه‌په‌گه‌\یه‌په‌ژه‌ی ئاشكرا كرد كه‌ له‌نێوان ١٩-٣٠ی ئابی ٢٠١٤ له‌ شاری جه‌زعه‌ی ڕۆژئاوای كوردستان شه‌هید بوون.

له‌نێو ئه‌و شه‌هیدانه‌ی كه‌ یه‌په‌گه‌ ناسنامه‌ی ئاشكرا كردوون، ٤ شه‌ڕڤانی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان هه‌ن.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی یه‌په‌گه‌دا هاتووه‌: 

«خاوه‌نی دواكه‌وتووترین هۆشمه‌ندی كه‌ ڕێكخراوی تێرۆریستی داعشه‌، له‌ ساڵی ٢٠١٣ سه‌ریهه‌ڵدا و له‌ ماوه‌یه‌كی كورتدا له‌ ته‌واوی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و جیهاندا كاریگه‌رییه‌كه‌ی بڵاوبوویه‌وه‌، له‌ ئه‌نجامی ئه‌و به‌رخۆدانه‌ قاره‌مانانه‌یه‌ی كه‌ هێزه‌كانمان (یه‌په‌گه‌ یه‌په‌ژه‌) پیشانیان داوه‌، ڕێیان له‌ گه‌وره‌تربوونی ڕێكخراوی تێرۆریستی داعش گرتووه‌ و ئه‌و هه‌رێمانه‌ی كه‌ داگیركراون جارێكی دیكه‌ یه‌ك به‌ یه‌ك به‌ به‌رخۆدانی هێزه‌كانمان به‌ده‌ستهێنراونه‌ته‌وه‌. ئه‌م چه‌تانه‌ی داعش كه‌ له‌ عێراق و سووریا به‌ چه‌ند كاتژمێرێك شاره‌كانیان داگیر كرد، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ له‌ ڕۆژئاوای كوردستان به‌ ئامانجه‌كانیان نه‌گه‌یشتن و چه‌ندین ڕۆژ شه‌ڕی سه‌خت له‌ گوند و شاره‌كان ڕوویدا و له‌ به‌رانبه‌ر چالاكییه‌ كاریگه‌ره‌كانی هێزه‌كانمان گورزی قورسیان خوارد و ناچار بوون پاشه‌كشه‌ بكه‌ن. ئه‌م به‌رخۆدانه‌ گه‌ورانه‌ له‌ ئه‌نجامی قوربانیدان به‌ ڕۆڵه‌ عه‌گیده‌كان كه‌ گه‌له‌كه‌مان به‌ گیانی خۆیان داویانه‌، هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌. یه‌كێك له‌ قورسترین و كاریگه‌رترین گورزه‌كان كه‌ له‌ چه‌ته‌كانی داعش دراوه‌، له‌ شه‌ڕی به‌رخۆدانی جه‌زعه‌ بووه‌.

له‌نێوان ١٩-٣٠ی ئابی ٢٠١٤ له‌ شارۆچكه‌ی جه‌زعه‌-ی سه‌ر به‌ كانتۆنی جزیر شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه‌ و یه‌په‌ژه‌ به‌بێ ئه‌مان له‌ به‌رانبه‌ر داعش به‌رخۆدانیان پیشان دا. ناسنامه‌ی ٧ هه‌ڤاڵمان كه‌ له‌ ئه‌نجامی ئه‌و به‌رخۆدانه‌دا گه‌یشتوونه‌ته‌‌ كاروانی شه‌هیدان به‌ ڕای گشتی ڕاده‌گه‌یه‌نین.

ڕۆحی فیدایی كه‌ هه‌ر هه‌ڤاڵێكی ئێمه‌ ده‌ریخستووه‌، بووه‌ته‌ هۆكاری ئه‌و به‌رخۆدانه‌ی كه‌ كراوه‌ و سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه‌. ئێمه‌ به‌ ڕێزداری یادی ٧ هاوڕێی خۆمان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ شه‌هید بوون، له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ریتی به‌رخۆدان كه‌ شه‌هیدانی ئێمه‌ بونیادیان ناوه‌، به‌ڵێنی خۆمان دووباره‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ هه‌تا ئه‌م تێكۆشانه‌ی ئازادی ده‌گه‌یه‌نینه‌ سه‌ركه‌وتن، شه‌ڕ ده‌كه‌ین.»

ناسنامه‌ی شه‌هیدان:

ناسناو: ئاوات سیپان

ناو و پاشناو: حه‌سه‌ن جوان مه‌ردی

ناوی دایك: زارا

ناوی باوك: عومه‌ر

شوێنی له‌دایكبوون: سه‌رده‌شت

شوێن و ڕێكه‌وتی شه‌هیدبوون: جه‌زعه‌\گوندی ئه‌كره‌ش سه‌فان - ٢٣ی ئابی ٢٠١٤

***

ناسناو: ئه‌شره‌ف ڕه‌شید

ناو و پاشناو: عه‌لی سوهه‌یلی

ناوی دایك: توبا

ناوی باوك: مه‌نسوور

شوێنی له‌دایكبوون: ئیلام

شوێن و ڕێكه‌وتی شه‌هیدبوون: جه‌زعه‌\گوندی ئه‌كره‌ش سه‌فان - ٢٣ی ئابی ٢٠١٤

***

ناسناو: گوڵبه‌هار غوربه‌ت

ناو و پاشناو: مینا بوروكیمیلان

ناوی دایك: سینه‌م

ناوی باوك: مه‌حموود

شوێنی له‌دایكبوون: ماكۆ

شوێن و ڕێكه‌وتی شه‌هیدبوون: جه‌زعه‌ - ٣٠ی ئابی ٢٠١٤

 ***

ناسناو: كه‌مال مێردین

ناو و پاشناو: خه‌یره‌دین گوڵ

ناوی دایك: مریه‌م

ناوی باوك: محه‌مه‌د

شوێن و ڕێكه‌وتی شه‌هیدبوون: جه‌زعه‌ - ١٩ی ئابی ٢٠١٤

***

ناسناو: مزگین ڕۆناهی

ناو و پاشناو: ئه‌مینه‌ كه‌چه‌لئانلو

ناوی دایك: موخته‌به‌ر

ناوی باوك: خۆسرۆف

شوێنی له‌دایكبوون: ماكۆ

شوێن و ڕێكه‌وتی شه‌هیدبوون: جه‌زعه‌\گوندی ئه‌كره‌ش سه‌فان - ٢٣ی ئابی ٢٠١٤

***

ناسناو: نه‌وال سه‌فقان

ناو و پاشناو: مزگین ئۆزجان

ناوی دایك: قه‌دریه‌

ناوی باوك: ئه‌دهه‌م

شوێن و ڕێكه‌وتی شه‌هیدبوون: جه‌زعه‌ - ١٩ی ئابی ٢٠١٤

***

ناسناو: ڕۆژگار سیدار

ناو و پاشناو: عه‌بدوڵا شاكار

ناوی دایك: گۆگه‌رچین

ناوی باوك: ئه‌مه‌نوڵا

شوێن و ڕێكه‌وتی شه‌هیدبوون: جه‌زعه‌\گوندی ئه‌كره‌ش سه‌فان - ٢٣ی ئابی ٢٠١٤

s.m