فه‌رمانداره‌تیی گشتیی یه‌په‌گه به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و پیرۆزبایی یه‌كه‌مین ساڵیادی ڕزگاركردنی شاری ڕه‌قا-ی باكووری سووریای كرد.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه:
ساڵی ٢٠١٧ شاری ڕه‌قای باكووری سووریا به به‌رخۆدانێكی گه‌وره له ده‌ستی چه‌ته‌كانی داعش ڕزگار كرا. ئێمه پیرۆزبایی ساڵیادی ئازادكردنی ڕه‌قا سه‌ره‌تا له گه‌له‌كه‌مان له باكووری سووریا و ڕۆژاڤا و هه‌موو مرۆڤایه‌تی ده‌كه‌ین. له‌م ساڵیاده‌دا جارێكی دیكه یادی شه‌هیده قاره‌مانه‌كانمان ده‌كه‌ینه‌وه كه بوونه هۆی سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵمه‌تی ڕزگاركردنی ڕه‌قا. هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیك (قه‌سه‌ده)، یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه به به‌رخۆدانی خۆیان زیاتر له ساڵێك سات به سات ئه‌و شاره‌یان ڕزگار كرد كه چه‌ته‌كان وه‌ك پایته‌ختی خۆیان ڕایانگه‌یاندبوو. له‌م شه‌ڕه‌ی به‌رخۆداندا ئه‌م زیهنیه‌ته لاده‌ر و دواكه‌وتووه شكستی هێنا.
چه‌ته‌كانی داعش كه ساڵی ٢٠١٤، سه‌ره‌تا له ڕۆژئاوای كوردستان، عێراق و سووریا هه‌ر شوێنێك كه ڕوویان تێكرد داگیریان كرد و له‌و شوێنانه هه‌موو جۆره زه‌خت و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كیان له به‌رانبه‌ر ژن، منداڵ، بیر و باوه‌ڕییه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمه‌كه كرد. ئه‌م چه‌تانه له لایه‌ن زۆر هێزی نێونه‌ته‌وه‌یی به تایبه‌تی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ره‌وه هاریكارییان وه‌رده‌گرت. به‌م شێوه‌یه ده‌یانویست به‌رده‌وام له‌سه‌رپێ بمێننه‌وه. به‌م هاریكارییانه‌ش داعش ده‌یه‌ویست له ده‌ڤه‌ره ستراتیژه‌كانی سووریا و عێراق حكوم بكات، خۆی بكاته هێز و له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین ببێته هێزێكی بڕیارده‌ر. له‌م لایه‌نه‌وه ئازادكردنی ڕه‌قا ته‌نیا گورزی له داعش نه‌دا، له هه‌مان كاتدا گورزی له هاریكارانی داعش-یش دا. گورزی له‌و هێزانه دا كه له ڕێی داعشه‌وه ده‌یانویست زیاتر له هه‌رێمه‌كه خۆیان جێگیر بگه‌ن.
ئازادكردنی ڕه‌قا نه‌ك ته‌نیا له هه‌رێمه‌كه، له هه‌مان كاتدا له ئاستی نێونته‌وه‌ییشدا له شه‌ڕی به‌رخۆدانی گه‌لاندا كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی كرد و بوو به هه‌نگاوێكی گه‌وره. ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی كه هێزی ژنانی یه‌په‌ژه و یه‌كینه‌كانی ژنانی شه‌نگال (یه‌ژه‌شه) پێشه‌نگایه‌تی ده‌كرد، به ڕزگاركردنی گه‌لی هه‌رێمه‌كه و ژنانی ئێزدی له ده‌ستی داعش سه‌ركه‌وتوانه به ئه‌نجام گه‌یشت. له‌گه‌ڵ ئازادبوونی ڕه‌قا، ئه‌و زیهنیه‌ته شكێنرا كه ژنان به نه‌بوو داده‌نێت و بچووكیان ده‌كاته‌وه. له شوێنی ئه‌ویش زیهنیه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی ئازاد دانرا.
له‌گه‌ڵ ئازادكردنی ڕه‌قادا، هاوسه‌نگیی سیاسه‌تی هه‌رێمه‌كه‌ش به جارێك گۆڕا. ئازادیی ڕه‌قا و شكستی داعش چه‌ند لایه‌نێكی نیگه‌ران كرد. ئه‌و لایه‌نانه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وته‌كانی كوردان له‌ناو ببه‌ن، پلانی هێرشێكی نوێیان خسته‌گه‌ڕ. ڕۆژێك به‌ر له ئازادكردنی ڕه‌قا، كه‌ركووك و زۆر ده‌ڤه‌ری دیكه‌ی باشووری وه‌ڵات خرانه‌وه ژێر ده‌ستی حكوومه‌تی عێراق و مرۆڤ ده‌توانێت ئه‌مه وه‌ك نموونه پیشان بدات. ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر كه چه‌ندین ساڵ ده‌یه‌ویست له ڕۆژاڤا ببێته حاكم و هێرشی به چه‌ته‌كان ده‌كرد، دوای شكستی داعش ڕاسته‌وخۆ هاته مه‌یدانه‌كه. داگیركردنی عه‌فرین و ده‌ڤه‌ره‌كانی دیكه‌ی باكووری سووریا په‌یوه‌ندی به شكستی چه‌ته‌كانه‌وه هه‌یه له ڕه‌قا.
هه‌ڵمه‌تی ئازادكردنی ڕه‌قا له‌پێناو سه‌روه‌ری و ئارامیش ڕۆحێكی گه‌وره‌ی له هه‌رێمه‌كه هێنایه ئاراوه. ئێمه سڵاو له هێزه‌كانی نێو قه‌سه‌ده، یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه ده‌كه‌ین كه به‌شدارییان كرد له هه‌ڵمه‌ته‌كه و جارێكی دیكه به منه‌تدارییه‌وه یادی شه‌هیده‌كانمان ده‌كه‌ینه‌وه.
s.m