یەرەکە ناسنامەى گەریلایەکى شەهیدى لە مەریوان بڵاوکردەوە

یەکینەکانى پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) ناسنامەى گەریلایەکى بڵاوکردەوە، کە لە شاری مەریوانی رۆژهەڵاتی کوردستان شەهید بووە.

یەکینەکانى پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) ناسنامەى گەریلایەکى بڵاوکردەوە، کە لە شاری مەریوانی رۆژهەڵاتی کوردستان شەهید بووە.

راگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە - YRK) رایگەیاند، گەریلایەکیان بە ناوی شەرزان توران خەڵکی شاری قەرسی باکووری کوردستان لە شاری مەریوانی رۆژهەڵاتی کوردستان شەهید بووە.

لە راگەیاندراوەکەى یەرەکەدا هاتووە:

"فەرمانداری یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان YRK ناسنامەی گەریلایەکی شەهیدی راگەیاند

لە بەرانبەر داگیرکاری دوژمن لە هەر چوار پارچەی کوردستان، تێکۆشانی بێ هەمپای گەلی کورد بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ئاپۆیی لە سەرتاسەری وڵات پەرەی سەند، گەنجانی کورد بە ناسینی بزوتنەوی ئاپۆیی لە هەر لایەکی وڵاتەوە بەشداری خەبات و تێکۆشانی رزگاری دەبوون و جێگای خۆیان لە ناو ریزی گەریلاکانی ئازادی کوردستاندا دەدی، یەک لەو جەوانە بە ئیرادە و تێکۆشەرانە هەڤاڵ شەڕزان وڵات بوو، کە لە شاری قەرسی باکوری کوردستان لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز و نیشتمانپەروەر لە دایک بوو، بە ساڵان لە ناو خەباتی گەنجاندا تێکۆشانی کرد و دەمێکی لە ناو زیندانەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورک بەرخۆدانی کرد، پاشان بەشداری ناو ریزەکانی گەریلا دەبێت. بە بێ ئەوەی کە سنوورەکانی دەستکردی داگیرکەران بناسێت هەر لە سەرەتای بەشدار بوونی، ناو ریزی گەریلاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان جێگا دەگرێ و لە هەرێمەکانی ورمێ هەتا دەگاتە قەندیل و شاهۆ چالاکانەو فیداییانە بە بێ وچآن تێکۆشانی کرد. لە ماوەی ئەو چەند ساڵەی تێکۆشآنی ماندوونەناسانەی، هەڤاڵ شەڕزان وەکو فەرماندەیەکی لێهاتوو بە دەیان کادر و شەڕوانی پەروەدە کرد و ئامادەی بەری تێکۆشانی کرد.

مەخابن لە ئەنجامی قەزایەکی هەڤاڵمان شەڕزان وڵات لە رێکەوتی ٢٥/٦/٢٠٢٠ لە هەرێمی مەریوان دەچێتە پلەی بەرزی شەهادەت و تەڤلی کاروانی نەمری شەهیدان دەبێت، سەرەتا پرسە و سەرخۆشیمان ئاراستەی بنەماڵەی شەهید شەڕزان وڵات و سەرجەم بنەماڵەی شەهیدان و گەلی وڵاتپارێزمان دەکەین، شەهادەتی لە ناکاوی هەڤاڵی قارەمانمان شەڕزان وڵات لە دڵی هەموو رێ هەڤاڵانی و گەلە وڵاتپارێزەکەمان ئێشێکی قورسی درووست کرد، ئێمە وەک رێ هەڤاڵی تێکۆشانی شەهید شەڕزان پەیمانمان بەردەوامی رێگای شەهیدانە و بەڵێن دەدەین هەتا دوایین هەناسەمان لە سەر رێبازی شەهیدان تێکۆشآن بکەین و ئازاد کردنی کوردستان کە ئاواتی شەهیدانمانە پێک بێنین.

ناسنامەی شەهید بەم شێوەیە:

ناو و پاشناو: مەزڵوم توران

کودی رێکخستنی: شەرزان وڵات

ناوی دایک: فاتمە

ناوی باوک: ئیسماعیل

لە دایک بوون: ١/١٢/١٩٩٢ قەرس

بەشدار بوون: ٣/٦/٢٠١٢ ئانکارا

شەهید بوون: ٢٥/٦/٢٠٢٠ هەرێمی مەریوان"

ژ.ت