یەپەسە لە ئیزمیر لەدژی وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا چالاکی ئەنجامد

یەکینەکانی تۆڵەی شەهید مۆردەم ئاندۆکی یەپەسە لە ئیزمیر لەدژی وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا چالاکی ئەنجامدا.

یەکینەکانی تۆڵەی شەهید مۆردەم ئاندۆکی یەپەسە لە ڕاگەیەنراوێکدا باسی ئەوەی کرد کە چالاکیەکەیان بۆ یادی مەزلۆم ژیاندا ئەنجامدراوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، "ئەندامانمان ٣ی تەموز کاتژمێر ١٧:٠٠ لە ناوچەی چەشمەی ئیزمیر لەدژی وێستگەی بەرهەمهێنانی و هەڵگرتنی کارەبا چالاکیان ئەنجامداوە. لە ئەنجامی چالاکیەکەدا ئامێرەکانی بەرهەمهێنان و هەڵگرتنی کارەبا تێکشکێنراون. لە چالاکیەکەدا کە لەدژی گەورەترین وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا ئەنجامدراوە، زیانێکی گەورە بەر دەوڵەتی داگیرکەری تورک و کۆمپانیاکانیان کەوت."

یەپەسە ئەوەی خستەڕوو کە چالاکی وەک وڵامێک لەدژی هێرشی قڕکەری دەوڵەتی تورک ئەنجامدراوە و وتی، ڕۆژ ڕۆژی خۆپاراستنە. لەدژی ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە کە هێرش دەکاتە سەر هەبوونی گەلی کورد، پێویستە گەلەکەمان خۆی بپارێزێت، هەبوون، کۆڵان و شارەکەیان بپارێزێت.

ف.ق