یەپەژە ئاماری شەڕ و بەرخودانی ساڵی ٢٠١٨ی بڵاوکردەوە

فەرماندەیى گشتیى یەکینەکانى پاراستنى ژن (یەپەژە) ئاماری شەڕی ساڵی ٢٠١٨ی لە باکوور و رۆژهەڵاتى سوریا بڵاوکردەوە.

فەرماندەیى گشتیى یەکینەکانى پاراستنى ژن (یەپەژە) لە راگەیاندراوێکدا ئاماری شەری ساڵی ٢٠١٨ی لە باکوور و رۆژهەڵاتى سوریا بڵاوکردەوە.

یەپەژە رایگەیاندووە "ئیمە یەکینەکانى پاراستنى ژن ساڵی ٢٠١٨ دا بە هەموو شێوەیەک ئەرکی پاراستنى هەموو ژنان و گەلەکەى خۆی بەجێهێناوە. هێزەکانمان لە بەرخودانى سەردەمدا بە ورەیەکى پۆڵاین، ئازایانە و بڕوایەکى گەورەوە وەڵامى هێرشەکانى دەوڵەتى تورکی داگیرکەریان دایەوە. ئەو هەڵوێستە بەرخودێرەى شەڕڤانمان، پێداگریی ئێمەى بۆ سەرکەوتن دەستنیشانکرد".

راشیگەیاندووە "شەڕڤانەکانمان بە شێوەیەکى چالاکانە بەشداریى هەڵمەتى گەردەولولی جزیر و هەموو شەڕەکانى دژ بە داعش و هێزە داگیرکەرەکان کردووە".

ئاماری شەڕ و بەرخودانى ساڵی ٢٠١٨

- لە شەڕی ٥٨ رۆژەى عەفریندا ٩٠٠ شەڕ روویداوە.

- لەو شەڕانەدا هەزار و ٤٢ هێرشی ئاسمانى لەلایەن هێزی داگیرکەرەوە ئەنجامدران.

 - لەو شەڕانەدا ٢ هەزار و ٤٢٢ سەرباز و چەتەى دەوڵەتى تورک کوژران.

- لە قۆناغی دووەمی بەرخودانى سەردەمدا ١٤٧ چالاکى ئەنجامدران.

- لەو چالاکییانەدا ٣٥٠ چەتە و سەربازى دەوڵەتى تورک کوژران.

- شەڕڤانانی یەپەژە لە هەڵمەتى گەردەولولی جزیردا هەستاون بە ئەنجامدانى رۆڵی پێشەنگانە.

- لە قۆناغە جیاوازەکانى هەڵمەتى گەردەولولی جزیردا ٤ هەزار و ٢١٤ چەتەى داعش کوژران.

- لەو هەڵمەتەدا دەیان ناوچە و سەدان گوند لە داگیرکەریى داعش رزگار کران.

- دەیان هەزار هاووڵاتی لە دەست چەتەکان رزگارکران.

- لە ساڵی ٢٠١٨ و لە شەڕ و بەرخودانى پاراستنى شکۆ و کەرامەدا ١٤٩ شەڕڤانی یەپەژە شەهید بوون.

فەرماندەیى یەپەژە رایگەیاند، لە ساڵی ٢٠١٨دا سەدان ژن چوونەتە ریزەکانى یەپەژەوە.

ر.م