یەپەژە: شۆڕشی ڕۆژئاوا بوو بە سەرچاوەی ئازادیی هەموو ژنانی جیهان

فەرماندەیی گشتیی یەکینەکانی پاراستنی ژن 'یەپەژە'، بە بۆنەی شەشەمین ساڵوەگەڕی شۆڕشی ڕۆژئاواوە کە لە ١٩ ی تەموزی ٢٠١٢دا هەڵگیرسا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەستنیشانی کرد، شۆڕشەکەیان بووە بە سەرچاوەی ئازادیی هەموو ژنان.

فەرماندەیی گشتیی یەکینەکانی پاراستنی ژن 'یەپەژە' ، دەستنیشانی کرد کە شۆڕشی ڕۆژئاوا شۆڕشی ژنانە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی فەرماندەیی گشتیی یەپەژەدا هاتووە "شۆڕشی سەرلەنوێ ژیانەوەی گەلان و ژنان لە ١٩ ی تەمووزی ٢٠١٢دا، بە تایبەتی لە ڕێبەر ئاپۆ، بە گشتییش لە گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین، مرۆڤایەتیی و گەلانی باکووری سوریا، تەواوی شەهیدانی شۆڕشی ئازادی، شەهیدانی بەرخۆدانی سەردەم، لە کەسایەتیە پێشەنگەکانی وەک وارشین، ژیان، ژیندا، خەبات، دەڤریم. سەیدۆ، هێلین، ڕۆناهی، ئازادی، ڕوکسەن، ئۆزگیور، ڕۆژدا، ئەڤین، زۆزان، بەرمال، گوڵان، نالین، ئاڤێستا، بارین و لە هەزاران قارەمانی دڵ نەترس و بوێری تر کە لە رێگای پاراستنی نرخ و بەهاکانی کۆمەڵگا و شۆڕشدا، گەیشتنە شەهادەت، پیرۆز دەکەین".

فەرماندەیی گشتیی یەپەژە، جەختی لەوەش کردەوە کە شۆڕشی ڕۆژئاوا بە پێشەنگیی ژنان دەستیپێکرد و ڕۆژ بە ڕۆژ گەورە بووە. لە ڕاگەیەندراوەکەیاندا هاتووە "بێگومان تێکۆشانی ژنانی کورد خاوەنی کەلەپور و نەریتێکى مێژووییە. تێکۆشانی ژنانی کورد کە بە بەسێ، زەریفە، بێریڤان و ساراکان دەستیپێکردووە، بە نالین، شەرڤین، ڕێڤان و ئاڤێستاکان بەردەوامی پێدراوە".

بوو بە سەرچاوەی ئازادیی بۆ هەموو ژنان

لە بەردەوامی ڕاگەیەندراوەکەی یەپەژەدا ئاماژە بەوە دراوە کە بە بەشداری گەل و ژنانی کورد، عەرەب، سوریانی، تورکمان، ژن و گەلانی تر کە خاوەنی باوەڕیی ترن، شۆڕشی ڕۆژئاوا گەورە بووە و بووە بە سەرچاوەی ئازادی بۆ هەموو ژنانی جیهان".

فەرماندەیی گشتیی یەپەژە، لە ڕاگەیەندراوەکەیاندا جەختیان لەوە کردووەتەوە، ژنان بە شۆڕشەکەیان نەک تەنها لە بواری سەربازییەوە، بەڵکو لە بوارەکانی سیاسی، ئایدۆلۆژیی و فەلسەفەشەوە، لە هەموو بوارەکانی ژیاندا، بە ئیرادەی ئازادانەی خۆیان جێ دەگرن و هێزی خۆشیان نیشانی جیهان داوە. لەبەرئەوە شۆڕشی ڕۆژئاوا شۆڕشی ژنانە.

فەرماندەیی گشتیی یەپەژە بە بیریان هێناوەتەوە، هێزە نێونەتەوەییەکان، بە دەستی چەتەکانی داعش، ویستیان شۆڕشی ڕۆژئاوا لەناوبەرن. بەڵام ئەوان بۆ خۆیان شکستیان هێنا و تێیدا هاتووە "بۆ لەناوبردنی دەستکەوتەکانی شۆڕشی ڕۆژئاوا، تا ئێستا چەندین هێرشی بەرفراوان ئەنجام دراون و ئەو هێرشانەش بەردەوامن، دوایین هەوڵی ئەوان داگیرکردنی عەفرین بوو، بەڵام بە ڕۆیشتنە ناو ساڵی حەوتەمی شۆڕشی گەلانی ڕۆژئاوا و باکووری سوریا، جارێکی تر ڕۆحی بەرخۆدانی سەردەم سەلمێندرایەوە کە ئەم ئاگری ئازادییە ناتوانرێت بکوژێنرێتەوە. لەسەر ئەم بنەمایە، ئێمە بەڵێن دەدەین بە گەلی خۆمان کە بە بەرزکردنەوەی ئاستی تێکۆشان، تۆڵەی خوێنی تەواوی شەهیدانی شۆڕش و بە تایبەتی تۆڵەی خوێنی شەهیدانی بەرخۆدانی سەردەم، لە داگیرکەرانی تورکیا و لەو هێزانەی کە دەبنە کلکی ئەوان بکەینەوە. هەتا ئێمە مزگێنی ئازادکردنی عەفرین و پاراستنی باکووری سوریا و تەواوی سوریا مسۆگەر نەکەین، بەردەوامیی بە بەرخۆدانی خۆمان دەدەین".

ر.م