یەپەژە: لە ساڵی ٢٠٢٠ تێکۆشان بەگوڕتر دەکەین

فەرماندەیی گشتی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە- YPJ) رایگەیاند، لەپێناو کۆتاییهێنان بە داگیرکاریی، لە ساڵی ٢٠٢٠ دا بەگیانی هاوبەش تێکۆشان بەگوڕتر دەکەین.

فەرماندەیی گشتی یەپەژە لەبارەی ساڵی نوێ پەیامێکی بڵاوکردەوە. یەپەژە بانگەوازی ئەوەی کرد کە لە ساڵی ٢٠٢٠دا تێکۆشان بەگوڕتر دەکەن.

پەیامی یەپەژە بەم شێوەیەیە:

"ساڵی ٢٠١٩ بۆ ژنانی تێکۆشەر و مرۆڤایەتی ئازادیخواز کە بووە ساڵی بەرخۆدان و بەرزکردنەوەی هیوای سەرکەوتن، لە هەموو جیهان، گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ڕۆژئاوا و هەموو ژنانی خوازیاری ئازادی پیرۆز دەکەین. لەو هیوا و باوەڕەداین کە ساڵی ٢٠٢٠ بە تێکۆشانی هاوبەش، بیکەینە ساڵی یەکێتی ژنانی جیهان و برایەتی گەلان. ئەو شەهیدانەی بۆ سەرکەوتن و تێکۆشانی ژنان گیانی خۆیان بەخت کردووە، بە ڕێزەوە یادیان دەکەینەوە و بەڵێنی بەردەوامی ڕێبازەکەیان دەدەین.

تێکۆشانی ژنانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو ژنانی جیهان بە هۆشیاریی 'ئازادی ژنان ئازادی کۆمەڵگەیە' و بە دروشمی 'ژن ژیان ئازادی' مۆری خۆیان لە ساڵی ٢٠١٩ داوە. سیستمی دەسەڵاتدار کە بە هۆشیاریی پیاوی سەردەست خۆی بە پێوە ڕاگرتووە، ساڵی ٢٠١٩ گورزێکی گەورەی بەرکەوت. لە کەسایەتی داعش دا لە بەرانبەر تێکۆشانی ژنان چۆکی دادا.

بەڵام بەلەناوبردنی داعش ئەو شەڕ و ئاڵۆزییەی مرۆڤایەتی و ژن تێیدا دەژیان کۆتایی نەهات. بە دەستدرێژی دەوڵەتی تورکی فاشیست و داگیرکەر، بە پلانە داگیرکارییەکانی بۆ ناوچەکە، ئەمساڵیش وەکو ساڵەکانی دیکە، گەواهی شەڕێکی قورسی داوە. لەبەرانبەر شەری قڕکردن کە گلان و بە تایبتی ژنان دەکاتە ئامانج، ڕاستیی گەلی بەرخۆدێر و ژنانی تێکۆشەر بە هەڵوێست و شێوازی جیاوازی و چالاکیی جیاواز مۆری خۆی لەو ساڵە داوە. بە پێشەنگایەتی ژنانی کورد، عەرەب، سریان، ئاسوور و هەموو نەتەوە جیاوازەکان لە سوریا دەژین، ژنان تێکۆشانی بەرەکانی پێشەوەی بەرخۆدانیان بەڕێوە بردووە. ئەو تێکۆشانە لە هەرچوار لای جیهان بڵاو بوەتەوە، لە ئەوروپا، ئەمریکای لاتین، هیندستان، ئەفغانستان و هەروەها لە چەندین شوێنی دیکەی جیهان. ژنان بەو تێگەیشتنەی شۆرشی ڕۆژئاوا شۆڕشی ژنانە، سەرکەوتنی ژنان لە ڕۆژەڤەکاندا بە واتای ئەوەی لە جیهاندا ژنان سەردەکەون، چالاکیان بەڕێوەبرد. سوپاسی هەموو ئەو ژنانە دەکەین کە بەو عەقڵییەتەوە بەشداری چالاکییەکانیان کرد. سەدان ڕێکخستن و دامەزراوەی ژنان، کەسایەتی ناودار، بیروباوەڕەکانیان ڕێکخستن و هێزی خۆپاراستنیان لە کەسایەتی خۆیاندا چاند و سەلماندیان کە ژنان دەتوانن بە هێزە جەوهەرییەکەیانەوە لە بەرانبەر هەموو جۆرە ڕێگرییەک بوەستنەوە. ساڵی ٢٠١٩ بوەتە ساڵی یەکگرتنی گەلان، ساڵی تێکۆشانی هاوبەشی ژنان. ئەو بیروباوەرەی ژنان بۆ ئێمە بوەتە سەرچاوەیەکی سەرەکی کە تێبکۆشین و سوور بین لەسەر بەرخۆدان.

ئەمرۆ ئەم مەترسییە کۆتایی نەهاتووە، بەڵام ئەو چالاکییانە هەتا ئاستێک داگیرکەرانیان وەستاند. بۆ ئەوەی ئەو داگیرکارییە کە هێشتا مەترسییان ماوە، خۆمانی لێ بپارێزین، پێویستە بە ڕۆحی یەکگرتوویی کە دروست بووە، لە ساڵی ٢٠٢٠دا تێکۆشانی خۆمان بەرزتر بکەینەوە.

ئێمە، یەکینەکانی پارستنی ژنان- یەپەژە، بۆ ئەوەی بە ئەرک و بەرپرسیارییەتی خۆمان لە پێگەیاندنی ژنانی ئازادیخواز هەڵسین، تێکۆشانمان بەڕێوەبرد و قبوڵمان کرد. لە هەموو ساڵێک زیاتر ژنانی جیهان و بە تایبەتیش ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دەوروبەری دۆزی ئازادیمان بە چالاکی بونە ئەلقەیەکی خاوەنداریکردن. ئەو سەرکەوتنە لە بواری ڕۆحی، باوەڕ و هیواوە وەدەست هاتووە، بۆ تێکۆشانمان لە دوارۆژدا دەمێنێتەوە.

ئێمە لەسەر ئەو بیر و باوەڕەین کە جارێکی دیکە ساڵی ٢٠٢٠ لە مرۆڤایەتی ئازادیخواز و هەموو ژنانی جیهانی پیرۆز دەکەین. بە ڕۆحی بەرخۆدانی شەرەف، شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی و ئەو شەهیدانەی لە ساڵی ٢٠١٩ گیانیان بەخت کردووە، بە ڕێزەوە یادیان دەکەینەوە و بەڵێنی خۆمان تازە دەکەینەوە".

ز.ش