یەپەژە: منبج بە یەکێتی گەلی کورد وعەرەب ڕزگارکرا

یەپەژە ڕایگەیاند کە منبج بە ڕەنجی سەدان شەهید و یەکێتی گەلانی کورد و عەرەب ڕزگار کرا.

فەرماندەیی گشتی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە - YPJ) بەبۆنەی ساڵوەگەڕی ڕزگارکردنی شاری منبج ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە.

ڕاگەیاندراوی فەرماندەیی گشتی یەپەژە بەم شێوەیەیە:

"شاری منبج کە بووە یەکێک لە شاری قارەمانان و هێلانەی بەرخۆدێرەکان، بە ڕەنجی سەدان شەهید ڕزگار کرا. لە کەسایەتی شەهید بەنگین مووس، دیجلە، ئارژین، کۆچەرین، بۆتان ترمەن و ئەبو لەیلادا هەموو هاوڕێیانی هەڵمەتی مێژوویی ڕزگارکردنی منبجدا گەیشتنە شەهادەت و هەموو شەهیدانی ئازادی، بەڵێنی تۆڵەکردنەوەی شەهیدان و وەدیهێنانی ئامانجەکانیان تازە دەکەینەوە.

شاری منبج، یەکێکە لە شارە هەرە دێرینەکان و خاوەن شوێنێکی ستراتیژیکە. چەندین نەتەوە، ڕەنگ و کەلتوری گەلانی دیکە لەم شارەدا دەژیان. چەتەکانی داعش بە داگیرکردنی شارەکانی وەکو ڕەقا، تەبقا، دێرەزۆر، شەدادێ، شەنگال، موسڵ و .. هتد. شاری منبجیشی داگیر کرد. چەتەکانی داعش بە داگیرکردنی ئەوێوە سنووردار نەمایەوە، کوشتن، تاڵان، ڕفاندنی خەڵک، وێرانکردنی شوێنە دێرینەکان دوژمنایەتیکردنی ژنان لە شاری مێژووییدا کردە ئامانج، دوای ئەوەی شەڕڤانەکانمان لە کۆبانێدا پێشەنگایەتی بەرخۆدانێکی مێژووییان کرد لەدژی چەتەکانی داعش. بە خوێنی هەزاران شەهید کۆبانێ ڕزگار کرا. لەسەر ئەوە لە ساڵی ٢٠١٦دا گەلەکەمان لە منبج داوایان کرد شارەکەیان لە چەتەکانی داعش ڕزگار بکرێت. ئێمەش داوای گەلی منبجمان بۆ خۆمان وەکو فەرمان بینی و بڕیاری هەڵمەتی ڕزگارکردنی منبیجمان دا.

بێگومان بڕیاری هەڵمەتی ڕزگارکردنی منبیج بە ئاسانی نەدرا. بەڵام بڕیاربوون، فیداکاری، جەسووریی، هەستی تۆڵەکردنەوە، ئیرادە و باوەڕ لە شەڕڤان و گەلە کوردەکەمان و عەرەب دا دروست کرابوو، بووە کلیلی سەرەکی ئەو بڕیارە.

شەڕێکی سەخت لە منبج دروست بوو، وێڕای ئەوەی هەڵمەتەکە لە وەرزی هاوینی هەرەگەرم دەستیپێکرد، بەڵام گیانفیدایی هاوڕێ شەهیدەکانمان ئاشکرای کرد، هیچ کات لەبیر ناکرێن. هەڵمەتی مێژوویی لە پێشەنگایەتی فەرماندەیی ئەفسانەیی شەهید ئەبو لەیلا دەستیپێکرد. ئەبو لەیلا بە شەڕەکەی ترسێکی گەورەی لە دڵی دوژمن چاندبوو. ئەبو لەیلا پێگەی خۆی لە تێکۆشانی گەلاندا بە پیتی زێڕین نووسی. وەکچۆن لە کۆبانی لە کەسایەتی شەهید ئارین و ڕیڤانادا ڕۆحی گیانفیدایی دەنگی دایەوە، لە منبجیش ئەو ڕۆحەی خۆی لە بەهای کۆمەڵایەتی نەخشاندبوو، لە کەسایەتی شەهید کۆچەریندا ژیایەوە. ئەو هاوڕێیانەی خۆمان بە ڕەنجی خۆیان، بە ڕۆحی تۆڵەکردنەوە و سەرکەوتنی بڕیارداری تێکۆشانمان لە بەرانبەر چەتەکانی داعش پتەوتر و بەهێزتر کرد. ئێمە تۆڵەی شەهیدانی کۆبانێ، منبیج، تەبقا و ڕەقا لە دێرەزۆر کردەوە. منبج بە خوێنی هاوڕێ هێژا و بەنرخەکانمان ڕزگار کرا. بە هەڵمەتی منبج، ژنانی کورد و عەرەب یەکێتی ڕۆحی یەکگرتنی هێڵی پاراستنی وەڵاتی خۆیان بونیاد نا. منبج، بە ڕەنجی شەهیدانی یەکێتی گەلی کورد و عەرەب ڕزگار کرا. ئەو سەرکەوتنە مێژوویەیە ئێمە زۆر گەورە و بەنرخ بوو کە کردمانە دیاری شەهیدانمان.

لەسەر ئەو بنەمایە، لەمڕۆدا مەترسی زۆر و پیلانگێڕیی گەورە لەسەر ئەو دەستکەوتانە هەیە کە بە خوێنی شەهیدان بونیاد نراوە. دەوڵەتی تورک، کاتێک دەستمان بە هەڵمەتی ڕزگارکردنی منبیج کرد، هێرش و هەڕەشەی خۆی لەسەر ناوچەکە زیاتر کرد. هەروەها جەرابلوس، عەفرین و هەندێک ناوچەی دیکەی داگیر کرد. ئەمڕۆش بەهەمان عەقڵییەت هەوڵ دەدات هەرێمە ڕزگارکراوەکان داگیر بکات. هەڵوێستی گەلەکەمان ئەو کاتە چۆن بوو، ئەمڕۆش بە هۆشیاری یەکێتی گەلان و پاراستنی وڵات، گەلەکەمان هەڵوێستی خۆی دیار کردووە. هەڵوێستی یەکگرتووی گەلەکەمان لەو هێرش و گەمانەی ئەمڕۆ بەڕێوەدەچن پووچەڵ دەکاتەوە. بۆ ئەوەش پێویستە ئێمە هەم وەکو گەل و هەم وەکو هێزی پاراستن لە بەرانبەر ئەو مەترسیانەی کە هەیە، خۆمان باش بەڕێکخسن بکەین و هێڵی پاراستن دەستکەوتەکانمان بەهێز بکەین.

جارێکی دیکە ڕزگارکردنی منبج لە گەلی منبج پیرۆز دەکەین. شەهیدانی هەڵمەتی ڕزگارکردنی منبح بە بیردێنینەوە و بەڵێنی پاراستنی ئەو دەستکەوتانە تازە دەکەینەوە کە گەلەکەمان وەدەستی خستوون. گەلەکەمان ئەمڕۆ لە جەژنی قورباندا پێشوازی ساڵوەگەڕی ڕزگارکردنی منبج دەکات. بەو بۆنەیەوە جەژنی قوربان لە هەموو جیهانی ئیسلامی و گەلی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا پیرۆز دەکەین".

ک-ش