یەپەژە: ڕزگارکردنی ڕەقا بووە هۆی دروست بوونی یەکیەتی ڕۆحی لە نێوان ژنانی کورد وعەرەبدا

فەرمانداریەتی گشتیی یەپەژە یەکەمین سالیادی ڕزگارکردنی رەقای لە تەوای ژنانی جیهان پیرۆزکرد و وتی،" ئەم دەسکەوتە بووە هۆی دروست بوونی یەکیەتی رۆحی لەنیوان ژنانی کورد وعەرەبدا."

فەرمانداریەتی گشتیی یەکینەکانی پاراستنی ژن-یەپەژە بەبۆنەی ساڵیادی رزگارکردنی رەقا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە.

لە بەیاننامەکەی یەپەژدا هاتووە: یەکەم ساڵیادی ڕزگارکردنی ڕەقا کە بە پێشەنگایەتی ژنان، لە شەڕڤانانی یەپەژە، ژنانی سەرتاسەری جیهان و تێکۆشەرانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێکهات، لە گەلانی باکووری سووریا، هەموو ژنان و مرۆڤایەتی پیرۆزدەکەین.

لە بەردەوامی بەیاننامەکەدا یەپەژە دەستنیشانی کرد، وەک دەزانن شاری ڕەقا ڕۆژی ١٧ی تەشرینی یەکەم لە چنگی چەتەکان ڕزگارکرا و ڕۆژی ١٩ی تەشرینی یەکەمیش بەڕای گشتیی ڕاگەیەندرا، هێزەکانمان بە ڕۆحی بەرخۆدانی کۆبانێ و بە بەڵێنی تۆڵەکردنەوەی شەهیدان، ژنان و منداڵان ئۆپەراسیۆنی "شەڕی گەورە"یان دەستپێکرد، چەتەکانی داعش ڕەقایان وەک پایتەختی خۆیان ناولێدەبرد، ژنانیان بە دیل گرتبوو و لە ناو قەفەسەکاندا ڕایان دەگرتن و لە بازاڕەکان کڕین و فرۆشتنیان پێدەکردن.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوی یەپەژەدا هاتووە: چەتەکانی داعش ترسیان خستبووە ناو تەواوی مرۆڤایەتییەوە، لە رێگای ژنانی ئێزییەوە هەوڵیاندا سەروەرییان بەسەرهەموو ژنانی جیهان دا بسەپێنن، ئەو ژنانەی نەیانویست لە ناوچەکانی داعش بمێننەوە و بچنە دەرەوە کوژران، ڕزگارکردنی ڕەقە هاوکات تێکشکانی عەقڵییەتی پیاوسالار بوو.

شەڕڤانانی ئێمە بە بەرخۆدانییەکی مەزن لەهەمبەر چەتەکانی داعش ڕاوەستان و دەسکەوتێکی گەورەیان بەدەست خست. لە ئەنجامی ئەو قارەمانیەتییەدا کە لە ڕەقا ئەنجامدرا ، ئیستاکە هەملەتی گردەلوولی جەزیر کە بەشەری "تیرۆر" ناوی لێدەکرێت شەڕێکی گەورە بەرێوە دەچێت. ئێمە  لەسەرئەوئەساسە سلاوێکی شۆڕشگێرانە ئاراستەی هەموو هەڤالانی خۆمان کە لە بەرەکانی شەڕی دەیرئەزۆر دەکەین.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوی یەپەژەدا هاتووە: جارێکی دیکە ڕزگارکردنی ڕەقا لە هەموو گەلانی باکووری سووریا و مرۆڤایەتی پیرۆزدەکەین و یادی شەهیدان هێلین جودی، ئارین قامیشلو و هەڤرێ بەرفین دەکەینەوە و بەڵێنمان بۆ درێژەپێدان بە ڕێبازیان دووپات دەکەینەوە.

ک-ش