یەپەگە: ئۆپراسیۆنی سوپای داگیرکەری تورکیا لە ڕاجۆ بێ ئەنجام بوو

یەکینەکانی پاراستنی گەل دەستنیشانی کرد، کە سوپای داگیر کەری تورکیا چەتەکانی لە ڕۆژی ٢ی نیسان/ ١٣ خاکەلێوە لە ڕاجۆ و سێ گۆشەی بلبلێ، شەرا وماباتا ئۆپراسیۆنێکیان ئەنجامدا، کە ئەو ئۆپراسیۆنە بەرەو ڕوی وەڵامی یەکینەکانی پاراستنی گەل بویەوە وبێ ئەنجام ما.

 ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل-یەپەگە دەربارەی ئۆپراسیۆنی سوپای داگیرکەری تورکیا وچەتەکانی لە ڕێکەوتی ٢ی نیسان/١٣ خاکەلێوە بەیاننامێکی بڵاوکردەوە.

یەپەگە لە بەیاننامەکەی خۆیدا ئاشکرای کرد: کە سوپای داگیر کەری تورکیا چەتەکانی لە ڕۆژی ٢ی نیسان/ ١٣ خاکەلێوە لە ڕاجۆ و سێ گۆشەی بلبلێ، شەرا وماباتا  بە هاوکاری فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا ئۆپراسیۆنێکیان ئەنجامدا.

 سوپای داگیرکەری تورکیا بە فرۆکەی جەنگی ٧ جار ئەو ناوچانەی کردە ئامانج، ئەو ئۆپراسیۆنە کە تا درنگانی ئێوارە بەردەوام بو، یەپەگە ڕایگەیاند کە ئەو ئۆپراسیۆنەی سوپای توریا  بێ ئەنجاما و سوپای داگیرکەری تورکیا پاشەکشێی کرد.

ک-ش