یەپەگە: ئەندامانی شانەیەکی شاراوەی میتی تورکیا دەستگیرکران

ناوەندی ڕاگەیاندنی یەپەگە ئاشکرای کرد کە شەڕڤانانی یەپەگە ئەندامانی شانەیەکی شاراوەیان کە لەلایەن دەزگەی هەواڵگری میتی تورکیاوە پەروەردە کراوون، دەستگیر کردووە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل-یەپەگە ڕایگەیاند کە هێزەکانییان شانەیەکی شاراوەیان دەستگیرکردووە کە لەلایەن دەزگەی هەواڵگری میتی تورکیاوە پەروەردەکرابوون. یەپەگە ئەوەی خستەڕوو کە لەمانگی تەشرینی یەکەم/خەزەلوەری ٢٠١٧ ئەو شانەیە خرابووە ژێرچاودێری وردەوە، ئەندامانی ئەوشانەیە لەلایەن دەزگەی هەواڵگری تورکیاوە لە بواری دروستکردنی تەقەمەنی وتیرۆردا پەروەردەکراوون و لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان خۆیان بەناوی 'بزوتنەوەی قیام' ناساندووە.

یەپەگە ڕایگەیاند، کە لەوئۆپەراسیۆنەدا دەستیان کرتووەتە سەربڕێکی زۆرچەک وتەقەمەنیدا.

'سەرۆک عەشیرەت وکەسایەتییەکانی منبج دەکەنە ئامانج'

"هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆسەرشۆڕشی ڕۆژئاوا وباکووری سووریا ڕۆژبەڕۆژ زۆرتردەبێت.هەروەها هێرشەکان لەسەربەها دیموکراتیکەهاوبەشەکانی گەلی کورد وعەرەب لەلایەن دەوڵەتی تورکیای داگیرکەروچەتەکانی داعشەوە بەردەوامە. سەقامگیربوونی ئاشتی وئارامی لە باکووری سووریا و ڕۆژئاوا دەوڵەتی تورکیای تۆقاندووە. دەوڵەتی تورکیای داگیرکەربەئامانجی تێکدانی ئاشتی وئارامی بەهەمووهێزی خۆیەوە هەوڵ دەدات کە ناوچەکە ئاڵۆزبکات. بەڵام هەمووهەولەکانی تورکیا تووشی شکەست بووە. دەوڵەتی تورکیا ئەمجارە لەڕێگەی تیرۆریستانەوە کە دەزگە هەواڵگریەکەی خۆی پەروەردەیان دەکات هەوڵی ئەوە دەدەن کە چەتەکانی خۆیان وەک شانەی شاراوە پەروەردەبکات و لەناوچەکەدا هێرش بکەنە سەرهاووڵاتیان.بەتایبەتی لە منبج سەرۆک عەشیرە وکەسایەتییەکان بکەنە ئامانجی خۆیان."

'بڕێکی زۆرچەک وتەقەمەنی دەستی بەسەرداگیراوە'

گروپێک لەچەتەکان کە لەلایەن ئەبوعیماد ئەندامی دەزگەی هەواڵگری تورکیاوە بەڕێوەدەچوو ولە ناوهەرێمەکەدا لە کەسێک بەناوی (نازمێ) ئەمریان وەردەگرت وچەندین پلانی هێرش کردنیان داڕێژابوو، لە تەشرینی یەکەم/خەزەلوەری ٢٠١٧وە لەلایەن هێزەکانی یەپەگەوە خرابوونە ژێرچاودێری وردەوە. ئەندامانی ئەوشانەیە لەلایەن دەزگەی هەواڵگری تورکیاوە لە بواری دروستکردنی تەقەمەنی وتیرۆردا پەروەردەکراوون و لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان خۆیان بەناوی 'بزوتنەوەی قیام' ناساندووە. ئەوە شانە شاراوەی میت لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتی یەپەگەدا لە مانگی تەمووز دەستگیرکران.

'دەوڵەتی تورکیا ناگاتە ئامانجەکانی خۆی'

لەکاتێکی ئاوەهادا کە داعش لە دوارۆژەکانی خۆیدایە وبەروە لەناوچوونە، هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەربۆسەرسنوورەکانی ئێمە وئەوهەوڵدانە تیرۆریستیانە، دەرخەری هاوپەیمانی تورکیای داگیرکەرو چەتەکانی داعشە.

یەپەگە دەستنیشانی کرد کە دەولەتی تورکیای داگیرکەر، لە پلانی بە ئامنج گرتنی هەرێمەکانی وەک ڕەقا ومنبج کە زۆرینەی دانیشتوانەکانیان عەرەبن سەرکەوتوونابێت. هێزەکانی ئێمە لەهەموو بواریکەوە رێوشوێنی ئەمنی تووند دەگرنەبەروبەپێی پێویست وەڵام دەدەنەوە.

هەوڵدان بۆ نانەوەی ئاژاوە وئاڵۆزی لەهەرێمەکانی ئێمەداهەولدانێکی پووچە وهیچ ئەنجامێکی بۆداگیرکەران نابێت.

هەرچەشنە هێرشێکی تیرۆریستی لەهەرێمەکانی ژێردەسەلاتی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک-قەسەدە لە بەرژەوەندی داعشدایە وتەمەنی شەڕەکە درێژتردەکاتەوە."

ک-ش