یەپەگە: ئەوهەواڵانەی کە میت-ی تورکیا بڵاوی دەکاتەوە دوورن لە ڕاستی

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- یەپەگە ڕایگەیاند،ئەوهەواڵەکانی میدیاکانی تورکیا دەربارەی بەدیلگیرانی ٩ شەڕڤانی یەپەگە لە عەفرین بڵاوی دەکەنەوە بێ بنەمایە و دوورلە ڕاستییە و ساختەی دەزگەی هەواڵگری میتی تورکیایە.

دوێنێ میدیاکانی دەوڵەتی تورکیا هەواڵی بەدیلگیرانی ٩ شەڕڤانی یەکینەکانی پاراستنی گەل- یەپەگەیان لە عەفرین بڵاوکردەوە، ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی یەپەگە بە ڕاگەیەندراوێک ئەو هەواڵەی بەدرۆخستەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: دەوڵەتی تورکیا و داگیرکەرانی عەفرین گورزی سەخت لە شەڕڤانان دەخۆن، هەر بۆیە بەمەبەستی چەواشەکردنی ڕاستییەکان هەواڵی درۆ بڵاودەکەنەوە، دوێنێ چەند میدیایەکی تورکیا بانگەشەی ئەوەیان کرد، کە ٩ شەڕڤانی یەپەگە و یەپەژە لەلایەن دەزگەی هەواڵگریی میتەوە بەدیلگیراون.

یەپەگە لە بەردەوامی ڕاگەیەنراوەکەیدا وتی، ئەو هەواڵە بەتەواوی درۆ و بێ بنەمایە، ئامانج لە بڵاوکردنەوەی ئەوهەواڵە ئەنجام دانی شەڕی تایبەت ، بەو کارە بەو کارانە دەیانهەوێت ورەی داڕوخاوی چەکدارەکانیان کە بەردەوام لەلایەن شەرڤانانمانەوە گورزیان لێدەدرێت بەرزبکەنەوە، هەر لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی چالاکییەکانی شەرڤانامان ژمارەیەکی زۆر لە چەکدارەکانیان هەڵهاتوون.

لەبەردەوامی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: کە دەوڵەتی تورکیا تا ئێستا ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانی ناوچەکەی ڕفاندووە ولە میدیاکاندا وەک ئەندامانی یەپەگە نیشانی داون.

لەکۆتایی  ڕاگەیەنراوەکەی یەپەگەداهاتووە: بە ڕایگشتی ڕادەگەێنین کە هەواڵی لەو بابەتە بێ بایەخن، ئەوەش هانمان دەدات کە چالاکییەکانمان لە سەرتاسەری عەفرین بەرفراوانتر بکەین و لە هەموو ناوچە داگیرکراوەکان داگیرکەران بکەینە ئامانج.   

ک-ش