یەپەگە بەشداری لە ئۆپەراسیۆنی ئیدلب ناکات

وتەبێزی یەکینەکانی پاراستنی گەل نووری مەحموود دەستنیشانی کرد کە ئەو بانگەشانەی کە باس لەوەدەکەن یەپەگە بەشداری لە ئۆپەراسیۆنی ئیدلب دوورە ڕاستی.

وتەبێزی فەرمی یەکینەکانی پاراستنی گەل-یەپەگە ئەوەی خستە ڕوو کە ئەو بانگەشانەی کە دەوترێت هێزەکانی یەپەژە و یەپەگە بەشداری لە ئۆپەراسیۆنی ئیدلب دەکات ڕاست نییە.

نووری مەحموود وتەبێژی یەپەگە ڕایگەیاند ئەو بانگەشانە ڕاست نییە و یەپەگە بەشداری لە ئۆپەراسیۆنە ناکات.

وتەبێژی یەپەگە نووری مەحمود لەبەردەوامی ڕاگەیەنراوەکەیدا وتی: جارێکی دیکە بۆ ڕای گشتی ڕوونی دەکەینەوەکە یەکینەکانی پاراستنی گەل و یەکینەکانی پاراستنی ژن، هەر ئێستا لەدژی تیرۆریستەکانی داعش لە شەڕی سەختدان وبڕیاریان داوە هەموو گروپە تیرۆریستییەکان لە باکووری سووریا لەناو بەرن.

نووری مەحموود وتی:" ئێمە سەرەتا لەدژی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەرکە هەوڵ دەدات ڕەوایی بە بوونی خۆی لە عەفرین بدات وچەتەکانی داعش کە بەئاشکرا لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە هاوکاری دەکرێن شەڕێکی ڕەوا بکەین.دیسانەوە جەخت دەکەینەوە، کە هێزەکانمان لە ئیدلب نین."

ک-ش