یەپەگە بەڕێزەوە یادی ٧ شەهیدی ساڵی ٢٠١٦ی کردەوە

یەپەگە ناسنامەی ٧ شەڕڤانی ئاشکراکرد کە ساڵی ٢٠١٦ لە منبج شەهید بوون و ڕایگەیاند، لە کەسایەتی ٧ هاورێ قارەمانەکەیاندا کە لە شۆڕشی ڕۆژئاوادا شەهید بوون یادی شەهیدان دەکەنەوە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و گەل دەکەن.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی یەپەگە لە ڕاگەیەنراوێکدا ناسنامەی ٧ شەڕڤانی ئاشکرا کرد کە لە هەنگاوی ڕزگارکردنی منبج دا شەهید بوون. یەپەگە سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهیدان و گەل کرد.

ڕاگەیەنراوی یەپەگە بەم شێوەیەیە:

"گەلەکەمان بە درێژایی مێژوو لە بەرانبەر هەر جۆرە هێرش و داگیرکەریەکی دوژمن لەدژی شۆرشی ڕۆژئاوا و خاکی باکووری سوریا، بە هەڵویستێکی قاڕەمانانە تێکۆشاون. هێرشەکان کە هەبوونی گەلەکەمان دەکەنە ئامانج، لە سەدەی ٢٠ و ٢١ دا گەلەکەمان لە بەرانبەر ئەو هێرشانە بە بەرخۆدانێکی بێوێنە و هاوبەش وەستاونەتەوە. یەکێک لەو بەرخۆدانە مێژووییانەش لە ساڵی ٢٠١٦ هەنگاوی شەهیدی فەرماندە فەیسەل ئەبو لەیلا بۆ ڕزگاکردنی شاری منبج لە دەستی چەتەکانی داعش بوو. کچ و لاوی قاڕەمانی کوردستان بە دڵسۆزی ئازادی کە گیانی خۆیان بۆ گەلەکەیان بەخت کرد، بە بەرخۆدانێکی گەورە وڵامی دوژمنیان دایەوە کە هیچ کاتێک بە ئامانجەکانیان ناگەن. بۆیە ئێمەش ناسنامەی ٧ شەڕڤانمان بڵاودەکەینەوە کە لە هەنگاوی ڕزگارکردنی شاری منبج دا بە قاڕەمانی شەهید بوون.

لە کەسایەتی ٧ شەڕڤانماندا بەڕێزەوە یادی هەموو شەهیدە قاڕەمانەکانی شۆڕشی ڕۆژئاوا دەکەینەوە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە و گەلەکەمان دەکەین."

ناسنامەی شەهیدەکان بەم شێوەیەیە:

نازناو: هەردەم ڕوحا

ناو و پاشناو: عوسمان کایا

ناوی دایک: ئایشە

ناوی باوک: سەبری

شوێن و مێژووی شەهادەت: منبج / ئابی ٢٠١٦

*

نازناو: نەهیر هیرا

ناو و پاشناو: مەنسوما مەحمودی

ناوی دایک: زاییدە

ناوی باوک: حەمید

شوێنی لەدایکبوون: خۆی

شوێن و مێژووی شەهادەت: منبج / ٢٠ ئابی ٢٠١٦

*

نازناو: نەورۆز ڕۆدی

ناو و پاشناو: هولیا شیشەک

ناوی دایک: سوونا

ناوی باوک: شەرەفەدین

شوێن و مێژووی شەهادەت: منبج / ٢٠ی ئابی ٢٠١٦

*

نازناو: نەعمان کاراس

ناو و پاشناو: محەمەد عەلی یڵدز

ناوی دایک: مەحبوب

ناوی باوک: ڕەمەزان

شوێن و مێژووی شەهادەت: منبج / ١٨ی ئابی ٢٠١٦

*

نازناو: ڕووبار ئەحمەد

ناو و پاشناو: ماهیر ئوروچ

ناوی دایک: ڤیلدان

ناوی باوک: پیرەسیر

شوێن و مێژووی شەهادەت: منبج / ٢٣ی ئابی ٢٠١٦

*

نازناو: ڕۆدی ڕۆژدی

ناو و پاشناو: حەقی دارامان

ناوی دایک: حازیمە

ناوی باوک: عیسا

شوێن و مێژووی شەهادەت: منبج / ٢٨ی ئابی ٢٠١٦

*

نازناو: شڤان جوودی

ناو و پاشناو: زەینەل پیشکین

ناوی دایک: عازیمە

ناوی باوک: سەلیم

شوێن و مێژووی شەهادەت: منبج / ١ی تەموز ٢٠١٦

ف.ق