یەپەگە لە عەفرین ئۆتۆمبێلێکى چەتەکانى کردە ئامانج

یەپەگە لەسەر رێگاى گوندی برج حەیدەر لە ناوچەى شێراوای عەفرین ئۆتۆمبێلێکى چەتەکانى کردە ئامانج و بەو هۆیەوە ٢ چەتەى ناو ئۆتۆمبێلەکە بە قورسی بریندار بوون.

ناوەندی راگەیاندنى یەپەگە لەبارەى چالاکییەکەى شێراوا لە دژی چەتەکانی فەیلەقی شام راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.

یەپگە رایگەیاندووە، لە چوارچێوەى قۆناغی دووەمی بەرخودانى سەردەمدا لە عەفرین، چالاکی لە دژی سوپاى تورکیاى داگیرکەر و گروپە چەتەکانى بەردەوامیى هەیە.

لە راگەیاندراوەکەى یەپەگەدا هاتووە:

"رۆژی ٢٤ی تشرینى دووەمی ٢٠١٨ یەکەیەک لە شەڕڤانەکانمان لە رێگای گوندی برج حەیدەر لە ناوچەى شێراوا لە دژی ئۆتۆمبێلێکى چەتەکانى فەیلەقی شام چالاکییەکى سابوتاژیان ئەنجامدا. لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا ٢ چەتەى ناو ئۆتۆمبێلەکە بە قورسی بریندار بوون".

ر.م