یەپەگە: لە عەفرین ئۆتۆمبێلێکی سەربازی داگیرکەران تێکشکا

شەڕڤانانی یەپەگە ویەپەژە دوێنێ شەو لە ناوەندی عەفرین چالاکییان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا تۆمبێلێکی سەربازی داگیرکەران تێکشکا و تەواوی سەرنشینەکانی ناو ئۆتۆمبێلەکە کوژران.

بەرخۆدانی-ی سەردەم لە دژی سوپای داگیرکەری تورکیا لە عەفرین بەردەوامە .

نوسینگەی یەپەگە-ی عەفرین ڕایگەیاند، کە شەڕڤانانی یەپەگە ویەپەژە دوێنێ شەو لە ناوەندی عەفرین چالاکییان ئەنجامداوە، لەو چالاکییەدا تۆمبێلێکی سەربازی داگیرکەران کراوەتە ئامانج.

یەپەگە ڕایگەیاند کە لەئەنجامی ئەو چالاکییەدا ئۆتۆمبێلێکی سەربازی سوپای داگیرکەری تورکیا تێکشکاوە و تەواوی سەرنشینەکانی ناو ئۆتۆمبێلەکە کوژران.

ک-ش