یەپەگە لە عەفرین لە چەتەکانى تورکیاى دا و ١٠ داگیرکەر کوژران

شەڕڤانانى یەپەگە لە ناوەندى عەفرین ٢ چالاکییەکیان ئەنجامدا و لەو ٢ چالاکییەدا ١٠ چەتەى دەوڵەتى تورکیاى داگیرکەر کوژران.

ناوەندى راگەیاندنی یەکینەکانى پاراستنى گەل (یەپەگە) لەبارەى چالاکیی رۆژی ١٢ى ئابی ٢٠١٨ەوە لە ناوەندى عەفرین راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.

لە راگەیاندراوەکەى یەپەگەدا هاتووە، لە ١٢ى ئابی ٢٠١٨ هێزەکانمان لە دژى گروپێک لە چەتەکانى فرقەت حەمزە لە گەڕەکى ترند لە ناوەندى عەفرین ٢ چالاکیى سابوتاژیان ئەنجامدا.

بەپێى راگەیاندراوەکەى یەپەگە، لەو ٢ چالاکییەدا ١٠ چەتە کوژران و بەلانیکەمەوە ٢٠ چەتەى تر برینداربوون.

ر.م