یەپەگە: لە عەفرین ١٥سەرباز و چەتەی سوپای تورکیا کوژران

لە چوارچێوەی هەڵمەتی دوویەمین-ی بەرخۆدانی سەردەمدا لە عەفرین شەڕڤانانی یەپەگە لەدژی یەکەێکی سەربازی سوپای تورکیا و گروپە چەتەکان زنجیرەیەک چالاکییان ئەنجام دا. لەئەنجامی ئەو چالاکییانەدا ١٥ سەرباز وچەتەی سوپای تورکیا کوژران.

لە ڕاگەیەندراوەکەی یەپەگەدا هاتووە: لە ١٣ی حوزەیران/٢٣ی جۆزەردان ، لەسەر رێگای نێوان گوندەکانی کیمارا و بەرادە-ی سەربە شارۆچکەی شێراوای عەفرین، شەڕڤانانی یەپەگە گروپێکی چەتەکانی فیرقەی هەمەزەیان کردووەتە ئامانج و ئەوەی ئاشکرابووە، ٣ چەتە بە ناوەکانی مستەفا عەبدوڵا، محەمەد خالد و ئەحمەد ئەبوو جەراح کوژراون.

ئاماژە بەوەشکراوە، هەمان ڕۆژ و لە کاتژمێرەکانی سەرلەبەیانیدا، لە گوندی خالتا-ی سەر بەناوەندی شاری عەفرین، گروپێکی سەربازانی تورکیا و چەتەکان کراونەتە ئامانجی چالاکییەکی کاریگەریی شەڕڤانان، لە ئەنجامدا ئۆتۆمبێلێک تێکشکێندراوە کە ١٢ چەتە ی ناو ئۆتۆمبێلەکە کوژراون، دواتر چەتەکان بە ئۆتۆمبێلێکی سەربازی هاتوون بەهانای چەتەکانەوە، بەڵام ئۆتۆبێلێەکەیان  لە لایەن شەڕڤانانەوە تێکشکێندراوەو چەند چەتە کوژراون.

ک٠ش