یەپەگە: لە عەفرین ٢ چەتەى تری تورکیا کوژران

یەپەگە رایگەیاند، شەڕڤانان لە گوندی ستێرکی سەر بە ناوەندى عەفرین چالاکییەکیان لە دژى چەتەکانی فەیلەقی شام ئەنجامداوە و بەوە هۆیەوە ٢ چەتەى ئەو گروپە داگیرکەرەى سەر بە تورکیای داگیرکەر کوژران.

ناوەندى راگەیاندنى یەپەگە لەبارەى چالاکیى شەڕڤانانەوە لە عەفرین راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە و لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، ٢ چەتە بە ناوەکانی خالید فەیاز و مەسعود فارس کوژراون.

یەپەگە رایگەیاند، شەرڤانان لە چوارچێوى قۆناغی دووەمی بەرخۆدانى سەردەمدا لە عەفرین بەردەوامن لە ئەنجامدانى چالاکییەکانیان لە دژى سوپاى تورکیاى داگیرکەر و چەتەکانى.

یەپەگە راشیگەیاندووە "رۆژی ٩ى ئەیلولی ٢٠١٨ هێزەکانمان چالاکییەکى کاریگەرییان لە دژى ئۆتۆمبێلیکى سەربازیى گروپی چەتەکانى فەیلەقی شام لە گوندی ستێرکی سەر بە ناوەندى عەفرین ئەنجامداوە".

یەپەگە ئەوەشى خستووەتەڕوو "لەو چالاکییەدا ئۆتۆمبێلى سەربازیى چەتەکان بە تەواوى تێکشکاوە و ٢ چەتە بە ناوەکانی خالید فەیاز خەڵکى حەما و مەسعود فارس خەڵکى ئیدلب کوژراون".

یەپەگە ئاماژەى بەوەشکردووە، شەڕڤانان دەستیشیان گرتووە بە سەر ٢ چەکى جۆری ئەى کەی – ٤٧ی ئەو چەتانەدا.

ر.م