یەپەگە: لە عەفرین ٢ چەتەى تورکیا کوژران

هێزەکانى یەیەگە لە ناوچەى بلبلێ لە عەفرین گورزیان لە بارەگاى چەتەکانى ئەحرار شەرقییە دا. لەو چالاکییەدا ٢ چەتەى ئەو گروپەى سەر بە تورکیا کوژران.

ناوەندی راگەیاندنى یەکینەکانى پاراستنى گەل (یەپەگە) لەبارەى چالاکیى هێزەکانیان لە عەفرین لە دژی چەتە داگیرکەرەکانى دەوڵەتى تورکیا راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.

لە راگەیاندراوەکەى یەپەگەدا هاتووە، یەکینەکانى یەپەگە رۆژی ١٨ی تشرینى یەکەمی ٢٠١٨ لە گوندی قەستەڵ خدر لە ناوچەى بلبلێ لە عەفرین هێرشیان کردووەتە سەر بارەگاى چەتەکانى ئەحرار شەرقییە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەو چالاکییەى شەڕڤاناندا ٢ چەتەى دەوڵەتى تورکیا بە ناوەکانى سلێمان و محەمەد مەهران کوژراون.

ر.م