یەپەگە: لە عەفرین ٤ سەرباز و ٥ چەتەی سوپای تورکیا کوژران

شەڕڤانانی یەپەگە ویەپەژە لە عەفرین بە ئەنجامدانی زنجیرە چالاکیی تەبگیان بە سوپای تورکیا وچەتەکانی هەڵچنیوە. لە داوایین چالاکییدا ٤ سەربازی سوپای تورکیا و٥ چەتە کوژران.

ناوەندی ڕاگەیاندنی یەپەگە  لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاوی کردوە کە لە چوارچێوەی قۆناغی دوویەمین-ی بەرخۆدانی عەفریندا، لە کۆتایی مانگی حوزەیران و دەسپێکی مانگی تەمووز لە دژی سوپای داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی چالاکی ئەنجامدراوە.

' لەسەر ڕێگەی عەفرین ماباتا سەربازێکی سوپای تورکیا کوژرا'

بە پێی بەیاننامەکە لە  ڕۆژی ٣٠ی حوزەیران/٩ی پووشپەڕ لەسەر ڕێگەی عەفرین بۆ ماباتا شەڕڤانانی یەپەگە چەتەکانی فەیلەق-ی شام-یان خستە ناو بۆسەوە، لە چالاکییەدا سەربازێکی سوپای تورکیا کوژرا و هەروەها ژمارێکی زۆر لەچەتەکان-ی فەیلەق-ی شام بریندار بوون.

' لەشێراوا ٤ چەتە کوژتران'

هەروەها ئاشکرا کرا شەڕڤانانی یەپەگە لە ڕۆژی ١ی تەمووز/١٠ی پووشپەردا لە ناوچەکانی نێوان گوندی مەریەمێن و مالکییە-ی سەر بەناوچەی شێراوای عەفرین، بارەگایەکی چەتەکانی فەیلەق-ی شام-یان کردە ئامانج. لەو چالاکییەدا ٤ چەتە کوژران و٣ چەتەی دیکەش بریندار بوون.

' لەناوەندی شاری عەفرین ٣ سەربازی سوپای تورکیا کوژران'

لە ڕۆژی ٢ی تەمووز/١١ی پووشپەڕ لە گەڕەکی مەحمودییە-ی عەفرین لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا چالاکیی ئەنجامدرا، لەو چالاکییەدا ٣ سەرباز کوژران و٢ سەربازی دیکەی سوپای تورکیا بریندار بوون.

' چەتەیەک بە چەکی قەناس کوژرا'

لە دڕێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە کە لە ڕۆژی ٢ی تەمووز/١١ی پووشپەردا لە سەر ڕێگەی عەفرین- ڕاجۆ چەتەیەکی فرقەی حەمزە بە چەکی قەناس کوژرا.

ناوەندی ڕاگەیاندی یەپەگە ئەوەی خستە ڕوو لە ڕۆژی ٣ی تەمووز/١٢ی پووشپەر دوای چاودێری کردنی هێزەکانی داگیرکەر، بارەگایەکی ئەحرار شەرقیە-یان کرد ئامانج، ژمارەی کوژراوو بریندارانی ئەو جالاکییە نەزانراوە.

ژمارەی ئەو داگیرکەرانەی کە کوژراون بوو ٢٥٠٢ کەس'

بە پێی بەیاننامەکەی یەپەگە لەدەسپیکی هێرشی داگیرکەرانەوە بۆسەرعەفرین تائیستا ٢٥٠٢ سەرباز و چەتەی دەوڵەتی تورکیا کوژراون.

ک-ش