یەپەگە: لە عەفرین ٣ چەتە کوژران

ناوەندى راگەیاندنى یەپەگە لەبارەى چالاکییەکانی رۆژی ٢٨ى تەمووز، کە شەڕڤانان لە عەفرین ئەنجامیداوە راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە. یەپەگە رایگەیاندووە، لەو چالاکییانەدا ٣ چەتە کوژراون، کە یەکێکیان سەرچەتەى فەیلەقی شام بووە.

ناوەندی راگەیاندنی یەکینەکانى پاراستنى گەل (یەپەگە) رایگەیاند، لە چالاکیى شەڕڤاناندا لە عەفرین ٣ چەتە کوژراون.

دەقى راگەیاندراوەکەى یەپەگە

"لە چوارچێوەى قۆناغی دووەمی بەرخۆدانى سەردەم لە عەفرین، هێزەکانمان بەردەوامن لە ئەنجامدانى چالاکى لە دژی سوپاى تورکیاى داگیرکەر و چەتەکانی.

رۆژی ٢٨ى تەمووزی ٢٠١٨ هێزەکانمان لە ناوچەى شەرا هێرشیان کردە سەر مۆڵگەیەکى چەتەکانى سوڵتان مورداد. لە ئەنجامى شەڕی دەستەویەخەدا ٣ چەتە کوژران و چەتەیەکى تریش برینداربوو.

هەر لەو رۆژەدا یەکینەیەکی شەڕڤانمان لە سەر رێگاى جندرێس لە دژی یەکێک لە سەرچەتەکانى فەیلەقی شام چالاکیان ئەنجامدا و بەو هۆیەوە ئەو سەرچەتەیە کوژرا".

ر.م

 

ر.م