یەپەگە: لە عەفرین ٦داگیرکەرکوژران

ناوەندی ڕاگەیاندنی یەپەگە لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد کە لەچالاکی دوو ڕۆژی ڕابردوودا بەلانی کەم ٦ چەتە لە عەفرین کوژراون و٥ چەتەی تریش برینداربوون.

ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل-یەپەگە ڕایگەیاند کە لە چالاکی شەڕڤاناندا لە ڕێکەوتی ١٦ و ١٧ی تەشرینی یەکەم /٢٤ و٢٥ خەزەلوەرلە ناوچەی شێراوا-ی عەفرین ٦ چەتەی دەوڵەتی تورکیا کوژراون و٥ چەتەی دیکە برینداربوون.

لە ڕاگەیەنراوەکەی یەپەگەدا هاتووە،" هێزەکانمان لە ڕێکەوتی ١٦ی تەشرینی یەکەم/٢٥ی خەزەلەوەرلە گوندی قەمارێ-ی ناوچەی شێراوای عەفرین لەدژی گروپێک لە چەتەکانی فرقەی حەمزە چالاکییان ئەنجام داوە. لەوچالاکییەدا ٤ چەتە کوژران و٣ چەتەی دیکەش بریندار بوون.

یەپەگە ناوی سێ لەوچەتانە کە کوژراون ڕاگەیاند کە بریتین لە عەبدوڵا مارێ، محەمەد سلێمان و ئەبو یەعقوب حەمزە.

لە بەردەوامی ڕاگەیەنراوەکەی یەپەگەدا هاتووە کە هێزەکانیان لە ڕێکەوتی ١٧ی تەشرینی یەکەم/١٦ی خەزەڵوەرلە گوندی کەفرنەبۆ-ی ناوچەی شێراوا ئۆتۆمبیلێکی گروپی فەیلەقی شامیان کردووەتە ئامانج. لەئەنجامی ئەوچالاکییەدا ٢ چەتە کوژران و ٢ چەتەی تریش برینداربوون.

ک-ش