یەپەگە: لە عەفرین ٧ داگیرکەری سوپای تورکیا کوژران

شەڕڤانانی یەپەگە ویەپەژە لەعەفرین لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا وچەتەکانی چالاکییان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا ٢ سەرباز و٥ چەتەی سوپای تورکیا کوژران.

 

شەڕڤانانی یەپەگە ویەپەژە لە چوارچێوەی قۆناغی دوویەمین-ی بەرخۆدانی سەردەمدا لە عەفرین لە چالاکییەکانی خۆیان لەدژی سوپای تورکیای داگیرکەر وچەتەکانی بەردەوامن.

بە پێی ئەو زانیارییانەی کە لە سەرچاوە هەرێمییەکان لە عەفرین وەرگیراوە، شەڕڤانانی یەپەگە ویەپەژە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ناوەندی عەفرین لە گەڕەکی کۆن-ی عەفرین لە دژی سوپای داگیرکەری تورکیا چالاکییان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا ٢ سەرباز و ٥ چەتەی سوپای تورکیا کوژران و ٦ داگیرکەری دیکەش بریندار بوون.

سەرچاوەکان ڕایانگەیاند کە ئەو چالاکییە ترس و دڵەڕاوکییەکی زۆری خستووەتە ناو دڵی سوپای تورکیا وچەتەکان، سەربازانی سوپای تورکیا  لەدوورەوە شوێنە مەدەنییەکان گوولەباران دەکەن.

ک-ش