یەپەگە :لە عەفرین١٥ سەرباز و چەتەی تورکیا کوژران

چالاکی شەرڤانانی یەپەگە و یەپەژە لە چوارچێوەی قۆناغی دووەمی بەرخۆدانی سەردەمدا لە عەفرین بەردەوامە. یەپەگە رایگەیاند کە لەماوەی ٩ رۆژدا ١٥ سەرباز و جەتەی تورکیا کوژراون.

یەپەگە رایگەیاند کە لەماوەی ٩ رۆژدا ١٥ سەرباز و جەتەی تورکیا کوژراون.

ناوەندی راگەیاندنی یەپەگە دەربارەی چالاکیەکانی ئەم دواییەی شەرڤانانی خۆیان و یەپەژە لە عەفرین لێدوانێکی نوسراوی بڵاوکردەوە.

لە لێدوانەکەدا هاتووە "لە ٢٩ی نیسانەوە هەتا ٨ی گولان ژمارەیەکی زۆر چالاکیمان دژ بە داگیرکەران ئەنجام داوە. لە ئاکامی ئەو چالاکیانەشدا ١٥ سەرباز و چەتەی تورکیای داگیرکەر کوژراون و ٥یش برینداربوون".

 

بەپێی لێدوانە نوسراوەکەی یەپەگە، ئەنجامی چالاکیەکان بەم شێوەیە:

٢٩ی نیسان، سوپای داگیرکەری تورکیا و چەتەکانیان لە هەرێمەکانی مابەتا و دەوروبەری، ئۆپەراسیۆنێکی سەربازییان ئەنجامداوە، بەڵام هیچ ئەنجامێکیان دەست نەکەوت و ناچار کشانەوە.

رۆژی ٣٠ نیسان، لە هەرێمەکانی نێوان گوندەکانی کەڤەرمەزر و مەراسک-ی سەر بە ناوچەی شەرای، شەڕ لە نێوان سوپای داگیرکەری تورکیا و شەرڤانانماندا روویدا. ئەگەرچی شەرەکە زۆری نەخایاند، بەڵام سەربازێکی سوپای داگیرکەری تورکیا کوژراو دوو چەتەی گرێدراویشیان برینداربوون.

رۆژی ٣ی گولان، هێزەکانمان لە گەرەکی مەحمودییە لە یەکینەکانی سوپای داگیرکەری تورکیان داوە و لەئاکامیشدا لانیکەم سەربازێکی سوپای داگیرکەری تورکیا کوژرا و ٢ی تریش برینداربوون.

رۆژی ٥ی گوڵان لەسەر چیای هاوار، سوپای داگیرکەری تورکیا، سێ هێرشی ئاسمانیی ئەنجامداوە، بەڵام هیچ ئەنجامێکیان وەدەست نەکەوتووە.

رۆژی ٥ی گوڵان، هێزەکانمان لە هەرێمەکانی نێوان گوندەکانی باسوفان و بەهیە'ی سەر بە ناوچەی شێراوا، کەمینێکیان بۆ چەتەکانی سوپای داگیرکەر نایەوە و دایان بەسەر ئۆتۆمبیلێکی سەربازیدا، لەئاکامی ئەو چالاکیەشدا ٦ چەتەی ئەحرارولشەرقیە و سەربازێکی سوپای داگیرکەری تورکیا کوژران. پاش چالاکیەکەش سوپای داگیرکەری تورکیا و گروپی چەتەکانیان هیرشیان کردۆتە سەر گوندنشینان.

هەمان رۆژ، لە ناوەندی ناوچەی جندرسیە لە بەرامبەر چەتەکانی ئەحرارولشەرقیە چالاکیەک ئەنجامدرا. لەئاکامیشدا ٤ چەتە کوژران و ناوی دوانیان ئاشکرابووە کە بریتین لە هەریەک لە عەلی ئەلدەری و مستەفا خەلیل.

رۆژی ٦ی گولان، سوپای داگیرکەری تورکیا و گروپی چەتەکانیان لە دوروبەری عەفرین ئۆپەراسیۆنێكی سەربازییان ئەنجامدا. لەئاکامی ئەو ئۆپەراسیۆنەدا ٥ هاوڵاتی کە ژن و منداڵیشیان تیدایە، لەلایەن داگیرکەرانەوە رفێندراون.

رۆژی ٨ی گوڵآن، لە بەرامبەر گروپی ٢٣ی چەتەکان، لەسەر رێگای نێوان جندرێس و گوندی حەمام'دا هیزەکانمان چالاکیەکیان ئەنجامدا. لەئاکامیشدا ٤ چەتەی هێزەکانی داگیرکەر کوژران و چەتەیەکیش برینداربوو. یەک لە چەتە کوژراوەکان ناوی خەلیل ساحید'ە و خەڵکی خابایە. یەکێکی تر لە چەتە کوژراوەکان ناوی محەمەد عەبدول جاسمە و خەڵکی سەراقیبای ئیدلیبە. هەروەها ئەو چەتەیەی کە برینداربووە، لە نەخۆشخانە تیمار دەکرێت و رەوشی تەندروستی سەختە.

دیسان و لەهەمان رۆژدا، لە دەوروبەری گوندی دیربەلوت'دا سەربازێکی سوپای داگیرکەری تورکیا کوژرا.

 

ژمارەی کوژراوانی سوپای داگیرکەری تورکیا و گروپی چەتەکانیان گەشتە ٢هەزارو ٤٣٦

لە ئاکامی چالاکیەکاندا لە هەرێمەکانی سەر بە عەفرین، لەماوەی ٩ رۆژی رابردوودا ١٢ سەربازی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا و گروپی چەتەکانیان کوژراون. ئەوەندەشی زانراوە ٥ سەرباز و چەتەی تریش برینداربوون.

بەم شێوەیەش، ژمارەی کوژراوانی سوپای داگیرکەری تورکیا و گروپی چەتەکانیان لە سەرەتای هێرشەکانەوە تا ئێستا گەشتە ٢ هەزار و ٤٣٩.

ک-ش