یەپەگە لەدژی شانە شاراوەکانی داعش ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی ئەنجامدا

ناوەندی ڕاگەیاندن وچاپەمەنی یەکینەکانی پاراستنی گەل-یەپەگە، ڕایگەیاند کە تیمێکی تایبەتی یەپەگە ڕۆژی ٤ی ئاب/١٣ی گەلاوێژلە شاری حەسەکە لەدژی شانە شاراوەکانی داعش ئۆپەراسیۆنی ئەنجامداوە.

یەپەگە ڕایگەیاند کە لەو ئۆپەراسیۆنەدا بڕێکی زۆر چەک وتەقەمەنی کەوتووەتە دەستی شەڕڤانانی یەپەگە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی یەپەگە دەربارەی ئەو ئۆپەراسیۆنە ئەم زانیارییانەی بڵاوکردەوە:

"ماوەیەکە  تیمە تایبەتەکانی یەپەگە لەدژی شانە شاراوەکانی داعش لەناوچەکە ئۆپەراسیۆن ئەنجام دەدەن، ڕۆژی ٤ی ئاب/١٣ی گەلاوێز لەشاری حەسەکەدا ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوان دەستیپێکرد. لەو ئۆپەراسیۆنەدا برێکی زۆرچەک و تەقەمەنی دەستی بەسەرداگیرا."

ک-ش