یەپەگە:لەعەفرین سەربازێک و٣ چەتە سوپای تورکیا کوژران

ناوەندی ڕاگەیاندنی یەپەگە ئاشکرای کرد، لە دوو چالاکیی جیاجیادا لەعەفرین سەربازێکی سوپای تورکیا و٣چەتە کوژراون. یەپەگە ڤیدیۆی چالاکییەکەی بڵاوکردەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوی ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل -یەپەگە، چالاکییەکان لە ڕێکەوتی ١٦ و ١٧ی تەشرینی یەکەمدا ئەنجامدراوە.

لە راگەیەنراوەکەی یەپەگەدا هاتووە :

لە ڕێکەوتی ١٦ی تەشرینی یەکەم/٢٥ی خەزەلوەر،شەڕڤانانی یەپەگە لە ناوچەی ڕاجۆ-ی عەفرین لەدژی ئۆتۆمبیلێکی سەربازی سوپای تورکیای داگیرکەرچالاکییان ئەنجامدا. لەئەنجامی ئەوچالاکییەدا ئۆتۆمبیلەکە تێکشکا وسەربازێکی سوپای تورکیا کوژرا.

لە ڕێکەوتی ١٧ی تەشرینی یەکەم/٢٦ی خەزەڵوەردا شەڕڤانانی یەپەگە لە ناوچەی ماباتا-ی عەفرین لە دژی ئۆتۆمبیلێکی سەربازی گروپێک لە چەتەکانی دەولەتی تورکیا بەناوی چەتەکانی سلێمانشا چالاکییان ئەنجامدا. لەوچالاکییەدا ئۆتۆمبیلەکە تێکشکاو ٣ چەتەی دەوڵەتی تورکیا کوژران.

ک-ش