یەپەگە: لەعەفرین ٢ چەتە کوژران

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی یەپەگە لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، لە ئەنجامی چالاکیی شاڕڤاناندا لە دووەمین قۆناغی بەرخۆدانی سەردەم، ٢ چەتە لە سنووری عەفرین کوژراون و ٣ چەتەی دیکەش برینداربوون.


ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی یەکینەکانی پاراستنی گەل- یەپەگە، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەنجامی دوو چالاکیی لە دووەمین قۆناغی بەرخۆدانی سەردەمدا ڕاگەیاند.

یەپەگە ڕایگەیاند: دوێنێ لەسەر ڕێگای عەفرین – ڕاجۆ، شەڕڤانانمان چالاکییەکیان دژی گروپی چەتەکانی ئەحرار شەرقییە ئەنجامدا، لە ئەنجامی چالاکییەکدا چەتەیەک کوژراو سێ چەتەی دیکەش برینداربوون.

یەپەگە ئەنجامی چالاکییەکی دیکەی ئەمڕۆی شەڕڤانانی ئاشکراکردووە و ڕایگەیاندووە: لە جندرێسی سەر بە عەفرین، چالاکییەکمان لە دژی گروپی چەتەکانی فەیلەقی شام-دا ئەنجامدا، لە ئەنجامی چالاکییەکەدا چەتەیەک بەناوی 'محەمەد ئەحمەد جاسم' کوژرا.